له رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه منداڵێك فڕێده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
منداڵێك دوو جار له مردن رزگار كرا، دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان گڕی گرت، به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی دراوسێكان به توندی له په‌نجه‌ره‌وه فڕێیاندا خواره‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك گه‌نج هه‌وڵی رزگاركردنی دانیشتوانی باڵه‌خانه‌یه‌كی شاری "نانت"ی رۆژئاوای فه‌ره‌نسا ده‌ده‌ن، كه به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه داوای یارمه‌تیان كردووه.
گه‌نجه‌كان به شێوه‌ی ستوون به‌شدارییان له رزگاركردنی دانیشتوانی گیرخواردووی باڵه‌خه‌نه‌كه كرد، توانیان ئه‌مه بكه‌ن، له‌كاتی هێنانه خواره‌وه‌ی دایكێك، له‌گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، منداڵێك (6) مانگه به توندی له نهۆمی سێیه‌مه‌وه فڕێده‌درێته خواره‌وه، له‌كاتێكدا ده‌توانرا هه‌ر وه‌ك چۆن دایك و باوكه‌كه‌یان هێنا خواره‌وه، منداڵه ساواكه‌ش بهێننه خواره‌وه.
له‌گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌ركه‌وتووه، پارچه قوماشێكی سپی له به‌رزایی ئه‌و نهۆمه‌ی ئاگره‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ده‌كه‌وێته خواره‌وه، كه‌س گرنگی پێنادات، به‌ڵام دواتر كه قوماشه سپییه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، سه‌رنج ده‌ده‌ن منداڵێكی ساوای تێدایه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی فه‌ره‌نسا گوتی: "دانیشتوانی ناوچه‌كه بڵێسه‌ی ئاگره‌كه‌یان بینی و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه، به‌ئه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی رزگاربكه‌ن".
گوتیشی: "دایك و باوكێك زۆر به وریاییه‌وه هێنرانه خواره‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا زۆر به ساده‌یی منداڵێكی (6) مانگه فڕێدرایه خواره‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "خۆشبه‌ختانه زه‌وییه‌كه ره‌ق نه‌بووه و چه‌ند شتێكی نه‌رمی لێبووه، مناڵه‌كه تووشی برینی سه‌خت نه‌بووه، بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه و له مه‌ترسی دووره".
🇫🇷 Hier après-midi, à Nantes, des jeunes du quartier de La Bottière ont sauvés une famille et leur bébé d'un incendie d'appartement. Bravo et respect à ces jeunes héros ! 👏❤ (Vidéo Facebook) pic.twitter.com/KYgSK2qUBq
— 🗞 Le Média Positif 🌱 (@LMPositif) March 29, 2021
د.ی