زەریف: ئیدارەی بایدن لەسەر سیاسەتەكانی ترەمپ بەردەوامە

"کاتی ئەوە هاتووە واز لە خووی خراپی گەمارۆی نایاسایی بهێنرێت"
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران

K24 - ھەولێر

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئیدارەی جۆو بایدن بە بەردەوامبوون لەسەر سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبار دەکات.

لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئیدارەی جۆ بایدنی، بە بەردەوامبوون لەسەر سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبار کرد و رایگەیاند "مایەی گاڵتەجاڕی و جێگەی داخە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، داوا لە ئێران بکات، پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بێت، لە کاتێکدا ترەمپ لێی کشاوەتەوە".

زەریف نوسیوویەتی "بەرێز بایدن، حکومەتەکەی ئێوە لەسەر هەمان رێچکەی ترەمپ کار دەکات، کاتی ئەوە هاتووە واز لە خووی خراپی گەمارۆی نایاسایی بهێنرێت".