یه‌كه‌م ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ گیانداران ئاشكراكرا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی "روسل خوزنادزور"ی رووسی بۆ چاودێری كشتوكاڵ رایگه‌یاند، رووسیا یه‌كه‌م ڤاكسینی بۆ پارێزگاریكردنی گیانداران له ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌م هێنا.
تا ئێستا رووسیا (3) جۆر ڤاكسینی كۆرۆنای بۆی مرۆڤ به‌رهه‌مهێناوه، دیارترینیان ڤاكسینی "سپۆتنیك"ه، ده‌سه‌ڵاتدارانی مۆسكۆ بڕیاریان داوه ڤاكسینه‌كانی "میبافاك كۆرۆنا" و "كۆڤیڤاك" بۆ حاڵه‌تی له‌ناوكاو به‌كاربهێنن.
ده‌سته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ڤاكسینه نوێیه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌یانه‌وه گه‌شه‌ی پێدراوه و ناوی "كارنیڤاك- كۆڤ"ی لێنراوه.
كۆستانتین ساڤنكۆڤ، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌كه گوتی: "تاقیكردنه‌وه تاقیگه‌ییه‌كانی "كارنیڤاك- كۆڤ" له‌سه‌ر سه‌گ، پشیله، ریوی، رێوی جه‌مسه‌ری و مینك و چه‌ند گیانده‌رێكی دیكه ئه‌نجام دراوه".
گوتیشی: "ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ریخست، كه ڤاكسینه‌كه مه‌ترسی نییه و كاریگه‌ری به‌هێزی له‌سه‌ر ئه‌و گیاندارانه هه‌بووه، كه به ڤاكسینه‌كه كوتراون، به رێژه‌ی (100%) دژه ته‌نی به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا درووست كردووه.
ساڤنكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌رگرییه‌كه بۆ ماوه‌ی (6) مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌كاتێكدا توێژه‌ران خه‌رێكی ئه‌وه‌ن زیاتر گه‌شه به ڤاكسینه‌كه بده‌ن و له مانگی نیسانیشدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی