ئاو له چ پله‌یه‌كی گه‌رمیدا ده‌یبه‌ستێت؟

K24 - هه‌ولێر:
هه‌مووان وا تێگه‌یشتوون، كه ئاو له پله‌ی گه‌رمی (سفر)ه‌وه ده‌یبه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌مه راست نییه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه، كه چه‌ندین فڕۆكه له ئاسماندا تێكبشكێن.
شێوه‌ی به‌ستان له ئاودا گۆڕنكارییه له دۆخی شله‌وه بۆ دۆخی ره‌قی، هه‌رچه‌نده وا باوه، كه ئاو له پله‌ی گه‌رمی (سفر)ه‌وه سه‌ره‌تای به‌ستانه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام ده‌توانرێت ئاو به شێوه‌ی شلی هه‌ڵبگیرێت تا پله‌ی (47)ی ژێر (سفر)یش.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی مانه‌وه‌ی ئاو له دۆخی شلیدا له پله‌ی گه‌رمی ژێر (سفر)، زاناكان وه‌ڵامی ئه‌مه‌یان داوه‌ته‌وه، كه ئاو پێویستی به كریستاڵی ناوكی یان ته‌نۆچكه‌ی بچووكی دیكه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كریستاڵی دۆخی به‌ستن درووست بكات، واتا پێویستی به یارمه‌تی پێكهێنانی ته‌نۆچكه‌ی به‌ستووی سه‌ره‌تایی هه‌یه بۆ به‌ستی گشتی.
ئه‌و ته‌نۆچكانه‌ش له رێگه‌ی با و ته‌پوتۆزه‌وه تێكه‌ڵی ئاو ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوی پاك به ئاسانی شێوه‌ی كریستاڵی درووست ناكات.
توێژنه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد، كه ئاوی زۆر سارد له پله‌ی گه‌رمی (48) ژێر (سفر) شێوه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ به‌ستوو، ئه‌مه له‌به‌ر زۆری ساردیی نییه، به‌ڵكو به‌هۆی پێكهاته فزیاییه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام ئه‌و ئاوانه‌ی پێكهاته‌كانیان ته‌نۆچه‌كه‌كانی ته‌پوتۆزیان تێدایه، له پله‌ی گه‌رمی (سفر)ه‌وه ده‌یبه‌ستێت.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی پۆست
د.ی