بازگەکانی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

دوا وادە بۆ ئەو کەسانە دادەنێت لە دەرەوەی پارێزگاکنی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت بێنە هەولێر
هێزە ئەمنییەکانی هەولێر
هێزە ئەمنییەکانی هەولێر

K24- هەولێر:

مقەدەم سەلام خۆشناو، بەرپرسی  ئاسایشی بازگەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر رایگەیاند: ''ئەمشەو دوای کاتژمێر 12، راگرتنی ھاتووچۆ لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە''.

سەلام خۆشناو هۆشداریی دەدات: ''لە دوای 12ـی شەو، رێگە نادرێت هاووڵاتیانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بێنە ھەولێر''.

هەروەها داوا دەکات: '' هاووڵاتیانی هەرێم، لەکاتی ھاتووچۆ کردنیان بە بازگەکان ناوخۆی ھەرێم پابەند بن بە بە ستنی ماسک و خۆپارێزی  ئەگەر ھەر ھاووڵاتیەک پابەند نەبێت رێگەی هاتووچۆی پێنادرێت''.