سووپرایزه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی پێرێز ئاشكرا بوو
هه‌نگاوه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی داڤید ئالابا به یانه‌ی ریال مه‌درید به ته‌واوه‌تی نزیكبووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له هه‌فته‌ی داهاتوو به فه‌رمی ئه‌م گرێبه‌سته رابگه‌یه‌ندرێت.
دەڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا به فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه راگه‌یاند.
فابریزیۆ رۆمانۆی په‌یامنێری كه‌ناڵی سكای سپۆرتس كه تایبه‌تمه‌نده به گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاشكرای كردووه كه داڤید ئالابای به‌رگریكاری نه‌مسایی یانه‌ی بایرن میونشن له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به ته‌واوه‌تی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن.
فابریزیۆ ده‌شڵێت: ئالابا له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی ریال مه‌درید له گفتووگۆدایه و ره‌نگه هه‌فته‌ی داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌ستی نێوانیان بۆ 3 وه‌رزش واژۆ بكرێت.
ئالابا لە ماوه‌كانی رابردوو له کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سکۆتلەندا نه‌یشارده‌وه كه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له گفتووگۆدایه و له‌سه‌رهێڵه.
داڤید ئالابای ته‌مه‌ن 28 ساڵ ماوه‌ی 11 ساڵه یاری بۆ یانه‌ی بایرن میونشن ده‌كات، یه‌كێكه له دێرینترین یاریزانه‌كانی مێژووی بایرن، له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه 408 یاری كردووه 32 گۆڵ و 49 ئاسیستی هه‌یه، 2 ناسناوی چامپیۆنزلیگ و 9 ناسناوی بۆندزلیگای به‌ده‌ستهێناوه.