مادده‌یه‌كی پڕۆژه‌یاسای بودجه دواخرا و 5 مادده‌ش به ته‌واوه‌تی له ره‌شنووسه‌كه سڕانه‌وه

K24- هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه تایبه‌ته به په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق، دوو ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌یه‌ك دواخرا و سێ مادده‌ش له ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاساكه به‌ته‌واوی لادران.
په‌یامنێری كوردستان24 له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه به‌رده‌وامه و له كۆی 58 مادده‌ی پڕۆژه‌یاساكه 52 مادده په‌سه‌ندكران و ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌ی 41 دواخراوه و هه‌ریه‌ك له مادده‌كانی "20، 27، 42، 43، 47"ـیش به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاساكه لادران.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێستا ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌كی دیكه به‌رده‌وامه، كه بۆ پڕۆژه‌یاساكه زیادكراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ریه‌ك له مادده‌كانی 10 و 11 له‌و پڕۆژه‌یاسایه، كه تایبه‌تن به پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق، به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند كران.
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌نگ به هه‌ردوو مادده‌ی 10 و 11ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق درا، كه تایبه‌تن به پشكی هه‌رێم و شایسته داراییه‌كانی.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021 كۆ بووه‌وه، كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی ده‌كرێت و تا ئێستا چه‌ندین كێشه و گرفت خراونه‌ته به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه.
H.B