ته‌واوی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق په‌سه‌ند كرا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌واوی بڕگه و مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی دارایی 2021ی په‌سه‌ند كرد.
شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق كۆتایی هات و سه‌رجه‌م بڕگه و مادده‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند كران.
هاوكات فه‌رمانگه‌ی میدیایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان له 10ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه بخاته‌ڕوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 كۆبووه‌وه و هه‌ردوو مادده‌ی 10 و 11 له پرۆژه یاساكه، كه تایبه‌تن به پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی، به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.
H.B