"پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق نزیكه‌ی 12 ترلیۆن دینارە"

K24 – ھەولێر
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق نزیكه‌ی 12 ترلیۆن دینارە. پەرلەمانتارێكیش ئاشكرای دەكات، بودجەی ئەمساڵ چه‌ندین ده‌سكه‌وتی نوێی بۆ هه‌رێمی كوردستان تێدایه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ی گوت، پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ئەمساڵ 12.67ـە كه ده‌كاته نزیكه‌ی 12 ترلیۆن دیناری عێراقی.
ھەر پەیوەست بە بودجەی گشتی عێراق جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق چه‌ندین ده‌سكه‌وتی نوێی بۆ هه‌رێمی كوردستان تێدایه، له‌وانه‌ش زیادبوونی رێژه‌ی گشتی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه.
گوتیشی "ئه‌مه بۆ جاری یه‌كه‌مه كه نرخی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به نرخی فرۆشتنی سۆمۆ دابنرێت، ئه‌مه‌ش دانپێدانانی فرۆشتنی نه‌وته له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان. هاوكات جگه‌له پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، توانرا بڕی 75 ملیار دینار بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان بخرێتە ناو بودجە".