كازمی: پەسەندکردنی بودجە هەنگاوێکی گرنگە بۆ داهاتوو

"پێکدادان و قەیران هەرگیز نامانگەیەنێتە ئەنجام"
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق - ئەرشیف
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەسەندکردنی بودجە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ داهاتوو دادەنێت.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دوای پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2021 لە تویتەر نووسیویەتی "سەرباری هەموو تێبینییەکان، پەسەندکردنی بودجە هەنگاوێکی گرنگە بۆ داهاتوو".

کازمی کە لە سعوودیەوە تویتەکەی کرد و دەڵێ "تێپەڕاندنی بودجە بەڵگەیەکی کە کاری پێکەوەیی پێشکەوتن و سەقامگیری بەدیدەهێنێت و پێکدادان و قەیران هەرگیز نامانگەیەنێتە ئەنجام".

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە ئاماژەی بەوەداوە "چاوم لە تەواوکردنی چوارچێوەی یاسایی هەڵبژاردنەکانە، له‌كاتێكدا كه‌ یاسای دادگای فیدڕاڵیش په‌سه‌ندكراوه"‌.