دانوستانی پەیەدە و ئەنەكەسە دەستپێدەكاتەوە

"خاڵێكی ناكۆك لەنێوان ھەردوولادا ھەیە"
شاندی پەیەدە و ئەنەكەسە لەكاتی كنفرانسێكی رۆژنامەوانی - ئەرشیڤ
شاندی پەیەدە و ئەنەكەسە لەكاتی كنفرانسێكی رۆژنامەوانی - ئەرشیڤ

K24 - ھەولێر

پەیەدە رایگەیاند، دانوستانەكانیان لەگەڵ ئەنەكەسە دەستپێدەكەنەوە و تەنیا یەك خاڵی ناكۆك لەنێوانیاندا ماوە.

سەما بەكداش، گوتەبێژی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەنگە دانوستانەكانیان لەگەڵ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) لەم مانگەوە دەستپێبكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە بواری تێڕوانینی سیاسی ئەوان گەیشتوونەتە چەند خاڵێكی گرنگ كە پەیوەندیدارن بە پاشەڕۆژی سووریا و چۆنیەتی چارەسەركردنی پرسی كورد و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریا و مەرجەعی كوردی.

ئاشكراشی كرد، خاڵێكی ناكۆك لەنێوان ھەردوولادا ھەیە كە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرە و جەخیش دەكاتەوە، بۆ پرسی سەربازیی دەگەرێنەوە سەر رێككەوتنی دھۆك.