سووپرایزه گه‌وره‌كه‌ی لاپۆرتا ئاشكرا بوو
به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ باوكی ئێرلینگ هالاند و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌م یاریزانه نه‌رویجیه گه‌یشتنه بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی وێنه‌ی گه‌یشتنی باوكی هالاند و مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانه نه‌رویجیه‌كه‌ی بۆ شاری بارسێلۆنا بڵاو كرده‌وه و له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌ری خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا پێشوازیان لێكرا.
جێرارد رۆمێرۆی و فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگیش ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه هاتنی باوكی هالاند و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی 100% راسته، ئێستا له بارسێلۆنا و ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێرلینگ هالاند له بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه بگوازرێته‌وه یانه‌ی بارسێلۆنا.
چه‌ند رۆژێكیش به‌ر له ئێستا سه‌رچاوه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه هالاند خانوویه‌كی له شاری مه‌له‌گای ئیسپانیا كڕیوه و ئه‌مه‌ش ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی به یه‌كێك له یانه ئیسپانیه‌كان زیاتر كرد.
ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجی به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند بووه‌ته ئامانجی كۆمه‌ڵێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش بارسێلۆنا نزیكترینه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه.
ئێرلینگ هالاندی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆند له كۆی 49 یاری 49 گۆڵ و 11 ئاسیستی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند له هاوینی 2022 كۆتایی دێت، به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه ئاماده‌یه به ئۆفه‌رێكی 150 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بێت.