گۆڕان و یه‌كێتی هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت

په‌رله‌مانتارێكی پارتی: ھیچ رێککەوتننامەیەکی سیاسیی ناتوانێت بڕیار لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم لەناو پەرلەمان بدات
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5e493313-c94b-457c-943d-0f11cdf39546/YNK%20w%20Goran%20w%20prsi%20sarokayati%20harem.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

یەکێك لە خاڵەکانی رێککەوتنامەی یەکێتيی و بزووتنەوەی گۆڕان باس لەوە دەکات، پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بچێتەوە پەرلەمان و سەرۆکی ھەرێم لە پەرلەمان ھەڵبژێردرێت.

له‌ به‌رامبه‌ردا پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "ھیچ رێککەوتننامەیەکی سیاسیی ناتوانێت بڕیار لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم لەناو پەرلەمان بدات".

لە بڕگەی دووی ماددەی دووەمی رێککەوتنه‌كه‌دا ھاتووە: "ھەردوولا پابەندن بە پێویستی سیستەمی پەرلەمانی لە کوردستان، پێیانوایە ئەم سیستەمە باشترین سیستەمە بۆ ئەو قۆناخە کە تێیدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی تێدا ھەڵدەبژێرێ".

پەرلەمانتارێکی پارتیش لە پەرلەمانی کوردستان پێیوایە رێککەوتنی سیاسیی دوو لایەن ناتوانێت پرسەکە بگەرێننەوە پەرلەمان.

یەکێتی و گۆڕان لە رێککەوتنەکەیاندا ھاتووە، کار لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم دەکەن، بۆیە پرسەکە رەھەندی یاسایی ھەیە، پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش باس لەوە دەکات، پرسەکە سياسی و یاساییە, بۆیە پێش ئەوەی جارێکی دیکە, کێشە نەکەوێتە نێوان پارتی و گۆڕان و یەکێتی، پێویستە کێشەکە بە یاسایی و سیاسیی چارەسەر بکرێت.

پێشتر یەکێتی و گۆڕان بە دوو پرۆژەی جیا, داوای ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمیان کرد، بەڵام پرۆژەکەیان یەك ئامانجی ھەبوو, ئەویش ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمان، جارێکی دیکەش لە رێککەوتنەکەیاندا گۆڕان و یەکێتی زیاتر جەخت لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە.