فارس عیسا: پێداگیری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه هۆی چه‌سپاندنی مافی كورد له یاسای بودجه‌دا
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری به‌غدا، فارس عیسا رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر چه‌سپاندنی مافی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌دا و رۆژانه له‌سه‌ر هێڵ بوو بۆ سه‌رخستنی دانووستانه‌كان.
له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، فارس عیسا جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی كاریگه‌ر و به‌هێزی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دانووستان و گه‌یشتن به رێككه‌وتن له باره‌ی یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی و چه‌سپاندنی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له یاساكه‌دا.
فارس عیسا گوتیشی: سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ بوو و به وردی چاودێری پرۆسه‌ی دانووستانه‌كانی ده‌كرد و پێداگیرییه‌كی زۆری ده‌كرد بۆ پاراستنی كیان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و چه‌سپاندنی مافه‌كانی له یاسای بودجه‌دا.
روونیشیكرده‌وه، لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌یانویست وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم به‌ده‌ست بهێنێت.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت، له هه‌وڵی رێككه‌وتندا بووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و راسته‌وخۆ دوای ده‌ستبه‌كاربوون، سه‌ردانی به‌غدای كرد و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌كانیان نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رێكبكه‌ون، به‌ڵام به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان، عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و حكومه‌تیش وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر نه‌یتوانی هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێم واژۆ بكات.
دواتر و له چه‌ندین وێستگه‌ی جیاوازدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت پێداگری له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، له ژێر هیچ گوشارێك مه‌ترسی نه‌كه‌وێته سه‌ر.