جوان رۆژبه‌یانی: تاقمی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌یانویست خاكی كوردستان بۆ مووچه بفرۆشن
K24 – هه‌ولێر:
په‌سندكردنی یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی، دوای ئه‌وه دێت، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، نه‌چووه ژێر باری هیچ كام له‌و فشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه‌ی خرابوونه سه‌ر ئیداره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكا و مه‌رگی كیانی ده‌ستووریی هه‌رێم رابگه‌یه‌نێت و رێگه بدات به‌غدا وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێك هه‌وڵیان بۆ ده‌دا و ده‌یانویست به‌غدا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان مامه‌ڵه بكات.
جوان رۆژبه‌یانی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان24 گوتی: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئێستا كراوه، هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره و هیوادارم رێككه‌وتنی دیكه‌ی به‌دوادا بێت، به تایبه‌تی پرسی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كه دڵنیام سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سازشی له‌سه‌ر ناكات، وه‌ك چۆن پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر مافی ده‌ستووری خه‌ڵكی كوردستان له یاسای بودجه‌ی ئیتیحادیدا. رێككه‌وتنه‌كه گرنگه و هه‌وڵ و ماندووبوونی حكومه‌تی هه‌رێمه.
جوان رۆژبه‌یانی باسی له‌و كه‌س و لایه‌نانه كرد، كه ده‌یانه‌وێت ده‌ستكه‌وتی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌نه ده‌ستكه‌وتی تاكه كه‌سێك و گوتی: به‌داخه‌وه هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك هه‌بێت، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران وتی: سه‌ركه‌وتن هاوبه‌شی زۆره، وای لێهاتووه، ئه‌رك و ماندووبوونی سه‌رۆك وه‌زیران له بیر كراوه و باسی تاكه كه‌سێك و لایه‌نێك ده‌كرێت و ئه‌مه دیارده‌یه‌كی قێزه‌ونه و له لایه‌ن هه‌ندێك حزبه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت و سه‌رۆك وه‌زیران زۆر پێداگیر بوو و فشاره‌كان كه به ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ڕۆیشتن كاریگه‌ریان نه‌بوو، به سه‌ربه‌رزانه ئه‌و رێككه‌وتنه كرا به گوێره‌ی ده‌ستوور.
هه‌روه‌ها گوتی: له هه‌ر كاتێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ر شێوازێك بڕیاری دابا، ئه‌وانه‌ی دژن هه‌ر بیانوویان ده‌دۆزییه‌وه، ده‌یانوت حكومه‌تی هه‌رێم نایه‌وێت رێككه‌وتن بكات و قوتی خه‌ڵكی به‌لاوه گرنگ نییه. له په‌روه‌رده‌ی حزبی ئێمه وا په‌روه‌رده نه‌كراوین باسی تاكه كه‌س بكه‌ین له سه‌ركه‌وتنه‌كان، به‌ڵام كه هێرشت بۆ ده‌هێنن و باسی تاكه كه‌س ده‌كه‌ن، ناچارین راستی بخه‌ینه ڕوو. خیانه‌تكارانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر به نیاز بوون هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی عێراق بكه‌ن، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی مووچه‌ی خه‌ڵك دابه‌ش بكرێت. به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران پێ‌داگر بوو كه مووچه‌ی خه‌ڵك ده‌بێت به گوێره‌ی ده‌ستوور دابین بكرێت.
دووپاتیكرده‌وه، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌بووه و گوتی: ئێمه ئاگاداری هه‌ندێك بابه‌تین كه رووده‌ده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارین، به‌ڵێ كیانی هه‌رێمی كوردستان له مه‌ترسیدا بوو، پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یتوانی به باشی رێككه‌وتن بكات، به‌ڵام ده‌ستێك هه‌بوو نه‌یانده‌هێشت كاروباره‌كان وه‌ك خۆی بڕوات و هه‌وڵی تێكدانی رێككه‌وتنیان ده‌دا.
روونیشیكرده‌وه، فشارێكی زۆر له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بوو، به‌وه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان راده‌ست بكرێت. چۆن خاكی كوردستانیان فرۆشت، هه‌مان ئه‌و تاقمه به‌نیاز بوون دووباره په‌سندكردنی بودجه كێشه‌ی تێبكه‌وێت و پشكی هه‌رێم نه‌چه‌سپێندرێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌و پیلانه‌یان پووچه‌ڵكرایه‌وه. به‌داخه‌وه كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كورد دژی كورد ده‌وه‌ستێته‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌كگرتووباین زۆر به ئاسانی هه‌موو مافه‌كانی خۆمان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردستان و فراكسیۆنی پارتی پشتگیری هه‌ر هه‌نگاوێكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان. په‌رله‌مان هه‌وڵیداوه، لایه‌نه‌كان كۆبكاته‌وه و كورد یه‌كهه‌ڵوێست بێت.
جوان رۆژبه‌یانی گوتیشی: كۆبوونه‌وه‌ی زۆر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان پیشان بدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا كه سه‌ركه‌وتنێكمان به‌ده‌ستهێناوه، خه‌ریكه ناشیرین ده‌كرێت، له كاتێكدا ئه‌وه ده‌ستكه‌وته به‌رهه‌می پێداگیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رگیز سازش ناكات، دوای ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بكه‌وێته سه‌ر مووچه‌ی مووچه‌خۆران.