تاقمه‌كه‌ی لامه‌ركه‌زی!
له پێش پردێ و دێگه‌ڵه‌وه لامه‌كه‌زییان ده‌ویست و له پاش قه‌ره‌هه‌نجیر و ته‌قته‌قیشه‌وه مه‌ركه‌زییه‌ت. شۆڕشێكی سه‌خت و پڕ له وتار و جنێویشیان بۆ هه‌ڵگیرساند، له كه‌ركووك ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر دوو مه‌تر زه‌ویدا نه‌بوو كه په‌یكه‌ره‌كه‌ی مامی لێ دابنێن، كه‌چی خه‌ڵكیان هان ده‌دا بچنه‌وه سه‌ر ئه‌و پایته‌خته‌یی كه چه‌ند ساڵێك بوو كه‌ركووكیشیان خستبووه‌وه سه‌ری!
ئه‌وانه‌ی ئازادییه‌كی سویسرایی و بودجه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی و سه‌ربه‌خۆییه‌كی نه‌رویژییان له هه‌ولێر ده‌ویست، هیچ یه‌ك له‌و شتانه‌یان له به‌غداد نه‌ده‌ویست و حه‌زیشیان ده‌كرد سه‌ر به‌و بن!
ته‌نیا شتێكی ئه‌وان جێی سه‌رسوڕمانه، ئه‌گه‌ر بچینه‌وه سه‌ر به‌غداد و هه‌موو شتیان ڕاده‌ست بكه‌ین، هۆكاری" ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه!" هه‌ر شێخ و تاقمه‌كه‌ی بێ و ئه‌گه‌ریش هیچ نه‌ده‌ین به به‌غداد و قیه‌م و ئه‌زموون و سامان و شكۆمه‌ندی كوردستان بپارێزین، هه‌ر ئه‌مه‌ش به"سه‌ركه‌وتنی شێخ و تاقمه‌كه‌ی!" حیساب بكرێت!
تۆپه‌ڵكه‌ی سیاسی جیاوازه له كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی. ئه‌وه‌ی ئێستا له ده‌وری تاقمه‌كه‌ی لامه‌ركه‌زی ده‌سوڕێته‌وه، كۆمه‌ڵگه نییه، به‌ڵكو تۆپه‌ڵكه‌یه. تۆپه‌ڵێك خه‌ڵك له هه‌ر بارودۆخێكدا، ته‌نیا عایدی چه‌پڵه و ئه‌شه‌دوبیللان. ئه‌وان بۆ هه‌موو شتێكی خراپ به كه‌ڵك دێن. خۆپیشاندانیان پێ بكه، وتاریان پێ بنووسه، كه‌مپه‌ینیان پێ بكه، به‌غدادیان پێ جوان بكه، هه‌ولێریان پێ ڕه‌ش بكه! ئیدی ده‌توانیت له هه‌ر شوێنێكی به‌غداد بیانخه‌یته رسته‌وه و له هیچ شتێكی كوردستانیش جومله‌ی موفیدیان له دروست ناكرێت.
بڵێ هه‌موو شت ده‌ده‌ینه‌وه به به‌غداد، هه‌ر هه‌ڵده‌به‌زنه‌وه و هه‌یه‌جان ده‌گرن، بڵێ ناده‌ین هه‌ر هه‌ڵده‌به‌زنه‌وه. كاتێك خه‌ڵكێكی تریش رێ له‌وه ده‌گرێت داشی به‌غداد سوار‌بێت، شێخی ئه‌م تۆپه‌ڵكه‌یه دێت و هه‌ڵیان ده‌به‌زێنێته‌وه و سه‌ركه‌وتنه‌كه وه‌ك زه‌حمه‌ت و حیكمه‌ت و مه‌هاره‌تی خۆی شرۆڤه ده‌كات. ئیدی له هه‌ر بارێكدا شێخ هه‌رچی بڵێت: هه‌ر ڕاسته. په‌ندێكی باوی فارسی هه‌یه ده‌ڵێت: شێخی ئێمه غوڵامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و غوڵامه‌كانیشمان شێخی تایبه‌تی خۆیان. واته له هه‌ردوو باره‌كه‌دا هه‌ر شێخ شتی هه‌یه و غوڵام هه‌ر غوڵامه.
ئه‌بو عه‌لی سینا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌زار به‌ڵگه بێنیه‌وه، ئه‌وا ده‌بێته هه‌زار و یه‌ك هه‌ڵه. تاقمی لامه‌ركه‌زیش، كه به لامه‌ركه‌زییه‌وه هه‌زار و دوو هه‌ڵه‌یان هه‌یه، چه‌ند ڕۆژێكه جه‌ژنێك ده‌گێڕن كه هی ئه‌وان نییه. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو شت بدرایه‌ته‌وه به به‌غداد ئه‌وان ئێستاش هه‌ر ده‌یان كرده جه‌ژن و هه‌ڵپه‌ڕین.
ئه‌گێڕنه‌وه جارێكیان ده‌روێشێك وتبووی: من شێخم بینیوه فڕیوه. وتیبوویان شتی وا نابێ و شێخ ناتوانێت بفرێت. ده‌روێش وتبووی حه‌تمه‌ن ده‌فڕێ، بڕۆن له خۆیشی بپرسن. چووبوون پرسیبوویان، شێخ وتبووی: نه‌وه‌ڵا ماڵم قه‌بر بێت ناتوانم بفڕ‌م. هاتبوونه‌وه و به ده‌روێشیان وتبوو: شێخ خۆی ده‌ڵێت: ناتوانم بفڕ‌م. ده‌روێش وتبووی: شێخ ناماقوڵی كرد، هه‌ر ده‌توانێت بفڕێت! ئێستا ده‌قیقه‌ن تاقمی ئه‌شمۆبیلا ئاوان، شێخ ده‌یوت: وه‌فدی هه‌رێم له به‌غداد هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه و فاشلن و هیچیان پێ ناكرێت. تاقمی ئه‌شمۆبیلا وتیان راسته. ئێستاش كه وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم به پێداگری مه‌سرور بارزانی گرفته‌كه‌یان به لایه‌كدا خستووه، شێخ ده‌ڵێت: رێككه‌وتنه‌كه‌ی وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد هه‌وڵی ئێمه بوو، ئه‌وه‌ی نامۆیه ئه‌وه‌یه كه تائێستا دیار نییه، شته‌كان بده‌ینه‌وه به به‌غداد بۆ شێخ باشه یان نه‌یده‌ین؟