"مەسرور بارزانی قبوڵی نەکرد ئیرادەی گەلى كوردستان بشكێت"

پشوودرێژیی مەسرور بارزانی لە دانوستان، رێككه‌وتنی هه‌ولێر و بەغدای لێكەوتەوە
شاندی ھەرێم بەسەرۆكایەتی، مەسروور بارزانی لە بەغدا لەگەڵ مستەفا كازمی
شاندی ھەرێم بەسەرۆكایەتی، مەسروور بارزانی لە بەغدا لەگەڵ مستەفا كازمی

K24 – ھەولێر:

چاودێرانی سیاسی رایانگەیاند، رێککەوتنی هەولێر و بەغدا یەکێک بوو لەکارنامەی کابینەی نۆیەم و رۆڵی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانيش لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا کاریگەر بوو، کاتێک كه‌ پشوودرێژی و پێداگیریی لەسەر ڕێککەوتن دەکردەوە، کە رێككه‌وتنه‌كان لەسەر بنەمای دەستوور بێت، ئەوەش دەستکەوتی زۆری بۆ هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.

یەکێک لە خاڵه گرنگەكانى کارنامەی کابینەی نۆیەم ئەوە بوو هەولێر و بەغدا بگەنە رێککەوتن، یەكەم کاری دیپلۆماسی ئەو کابینەیەش سەردانی بەغدا بوو، دوای چەندین گفتوگۆ و دانوستان دواجار پڕۆژە یاسای بودجە تێپەڕێنرا. ئەم دەستکەوتەش ئەنجامی پێداگیری سەرۆکی حکومەت، مەسرور بارزانی بوو، کە قبوڵی نەکرد ئیرادەی گەلى كوردستان بشکێت و پێداگیر بوو لە سەر مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و وازی لێنەهێنان. لە کاتێکدا لایەن و کەسانێک لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە ئاشکرا دەیانویست هەموو شتێک ڕادەستی بەغدا بکرێت و شتێک نەمێنێت بەناوی هەرێمی کوردستان.

شاندی هەرێمی کوردستان بە تەواوی دەستەڵاتەوە چوونە بەغدا و زیاتر لە 18  جار سەردانی بەغدایان کرد و دواجار بەرهەمەکەی جێگیرکردنى پشکی هەرێمی کوردستان بوو لە یاسای بودجەی 2021دا. رۆڵی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا کاریگەر بوو، کاتێک پشوودرێژ بوو و پێداگیریی لەسەر ڕێککەوتنێک دەکردەوە، کە لەسەر بنەمای دەستوور بێت، ئەوەش دەستکەوتی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان لێکەوتەوە

یەکریزی و پيدانى تەواوی دەسەڵات به شاندی هەرێمی کوردستان لەلايەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامەکەی رێککەوتن بوو، سەقفی داواکانی لایەنە شیعەکان، رادەستبوونی هەرێمی کوردستان بوو، بەڵام ئەوەی ئێستا دەیبینین لە رێککەوتنەکەدا پێچەوانەیە و سەرکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە بڕیارە یەکلاکەرەوەکان روونە لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە دراون و بە رۆڵێکی کاریگەر بەردەوام بووە لە دانوستانەکان تا گەیشتە ئەنجام.