فراكسیۆنی پارتی: سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم شكستی به‌و پیلانه هێنا كه بۆ ته‌سلیم كردنی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌ئارادابوو
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕاندنی پشكی هه‌رێم له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و دووپاتیكرده‌وه، به هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پشكی هه‌رێم له یاسای بودجه‌دا چه‌سپێندرا و شكست به هه‌موو ئه‌و پیلانانه هێنرا، كه بۆ ته‌سلیمكردنی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان له ئارادابوون.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه به‌رهه‌می ماندووبون و پێداگری ئیراده‌ی به‌هێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی راسپێردراو بۆ دانوستاندنه‌كان و هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه خه‌مخۆره‌كان بوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و جێگای رێز و ستایشن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان:
په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق و چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له بودجه‌دا وه‌ك مافێكی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره و به‌رهه‌می ماندووبون و پێداگری ئیراده‌ی به‌هێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی راسپێردراو بۆ دانوستاندنه‌كان و هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه خه‌مخۆره‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو و شایانی ڕێز و ستایشن.
شكاندنی به‌ربه‌ست و ره‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێشهاته نه‌خوازراوانه‌ی له دوای ئۆكتۆبه‌ری 2017 هاته به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان بۆ شكاندنی ئیراده‌ی خۆڕاگری و له ئه‌نجام به نه‌زۆكبوونی خه‌ونه‌كان به‌داخه‌وه هه‌وڵ گه‌لێك هه‌بوون بۆ به‌رده‌وامی دان به‌م سیاسه‌ته، كه له‌په‌نای ئه‌مه‌دا بتوانرێت حكومه‌تی هه‌رێم و قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه ژێر زه‌ختی ناڕه‌وای هه‌ندێك لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای حكومه‌تی فیدڕاڵی و به قبوڵكردنی مووچه‌ی زه‌لیلی له‌سه‌ر حیسابی سه‌روه‌رییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و خوێنی شه‌هیدان و شایسته ده‌ستوریه‌كان.
به‌ڵام جارێكی تر به هه‌وڵی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پیلانه‌یان شكستی هێنا و له یه‌كه‌م هه‌نگاوی دوای متمانه وه‌رگرتنی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد و هه‌نگاو دوای هه‌نگاو له قۆناغه‌كانی دانوستاندن له‌م باره‌یه‌وه بووه ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆ شاندی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان ته‌سلیم نه‌بێت و به شكۆوه مافه ده‌ستورییه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین، گرتنه‌به‌ری ئه‌م لۆژیكی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ییه بووه زامنی پاراستنی مافه ده‌ستوریه‌كانمان و سوپاسی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له به‌هێز مانه‌وه‌ی ئه‌م ئیراده‌یه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، هه‌وڵ و ماندووبوونی شاندی هه‌رێم و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه دڵسۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌وانه‌ی هاوكارمان بوون به‌رزده‌نرخێنین، هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ دابڕین و وه‌ستانه‌وه دژ به قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه .
سه‌ركه‌وتن بۆ ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وام بوون بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان
فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
1ی4ی2021
H.B