محه‌مه‌د ئه‌مین فارس: كه‌سانێك هه‌ن ده‌نگیان به یاسای بودجه نه‌داوه كه‌چی به ده‌ستكه‌وتی خۆیان باسی ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، محه‌مه‌د ئه‌مین فارس، رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی به‌ده‌ستهاتووه، ئه‌نجامی سیاسه‌تی راست و درووستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و كه‌سانێك له لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌ران هه‌بوون و كورد بوون، به‌ڵام ده‌نگیان به یاساكه نه‌دا، كه‌چی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه، ده‌ستكه‌وتی ئه‌وانه.
له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، محه‌مه‌د ئه‌مین فارس گوتی: دوای په‌سندكردنی یاسای بودجه، سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی و پێزانینی خۆیان بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی شاندی دانووستانكار ده‌ربڕیوه.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی گرنگه له یاساكه‌دا، مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر كران و ئه‌گه‌رچی هه‌موو مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوون، به‌ڵام گرنگه له پرسی نه‌وتدا مافی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان سه‌لمێنراوه.
روونیشیكرده‌وه، ده‌ركه‌وت حكومه‌تی ئیتیحادی ناتوانێت ئیداره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بكات و ئه‌و پرسه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم و مافی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانه نه‌وت ده‌ربهێنێت و بیفرۆشێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی پرۆسه‌ی دانووستانی ده‌كرد و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی دابووه شاندی دانووستانكار بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌یان له دانووستان به‌هێز بێت.
محه‌مه‌د ئه‌مین فارس، باسی له‌وه‌شكرد، سه‌ردانی یه‌كه‌می سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و به دوای ئه‌ودا سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دواتریش سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو له توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كان و به ئه‌نجامگه‌یشتنی ئه‌م رێككه‌وتنه و په‌سندكردنی یاسای بودجه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، له ناوخۆ و له به‌غدا خه‌ڵكێك هه‌بوون هه‌وڵیانده‌دا، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بچووك بكه‌نه‌وه و پرسی كورد له عێراق له پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بگۆڕن بۆ پرسی مووچه و بودجه، به‌ڵام شكستیان هێنا و گوتیشی: ئێمه‌ی كورد كێشه‌ی مووچه و بودجه‌مان نییه به ته‌نیا، به‌ڵكو ئێمه كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌مان هه‌یه. چونكه له رابردوودا خه‌ڵكی دیكه هه‌بوو زۆر باشتر مووچه‌ی خه‌ڵكی ده‌دا، به‌ڵام ئێمه خه‌بات بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان ده‌كه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كورد ئاماژه‌ی دا، هه‌رێم ئاماده نه‌بوو سازش له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی بكات و ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێكی گرنگ و ستراتیژی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و رێككه‌وتن و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ست هاتووه به‌رهه‌می شه‌ونخوونی و هه‌وڵ و كۆششی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
رۆژی (31ی ئازار/ مارسی 2021)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی په‌سند كرد و به گوێره‌ی ده‌قی مادده‌ی 11ی یاساكه، هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعییه له ده‌رهێنان و فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه.