لە حاڵەتێکی دەگمەندا منداڵێک لە هەرێمی کوردستان بە بوونی سێ چوک لەدایک دەبێت

یەکەمجارە لە جیهان ئەو حاڵەتە تۆمار دەکرێت
منداڵێکی تازە لەدایکبوو
منداڵێکی تازە لەدایکبوو

K24- هەولێر:

بۆیەکەمجار لە جیهان، لە حاڵەتێکی دەگمەندا، منداڵێک لە دهۆک بە سێ ئەندامی نێرینە (چوک) لەدایک دەبێت.

بو گووتەی پزیشکان، تەنها یەکێک لەو سێ ئەندامانە، چالاک بوون و دوانەکەی دیکە بە نەشتگەریی لابراون.

گۆڤاری نێودەوڵەتی سێرجری کەیس ریپۆرت لەوبارەوە رایگەیاندووە، دوای سێ مانگ لە لەدایکبوونی منداڵەکە، بابەتەکە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام نەویستراوە ناوی منداڵەکە بڵاوبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،حاڵەتی بوونی دوو چوک، یەکێک لە شەش ملیۆن منداڵی کوڕ دووچاری دەبێت، بەڵام بوونی سێ چوک یەکەمجارە تۆمار دەکرێت.

د. شاکر سەلیم، نووسەری راپۆرتی گۆڤارەکە لەوبارەوە دەڵێت، منداڵەکە تەندروستی تەواو جێگیرە و بە سەرکەوتویی نەشتگەرییەکەی بۆ ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی گۆڤارەکە، منداڵەکە کوردە و خەڵکی دهۆکە.

DailyMail