سەرۆکی حکومەت پەیوەندی بە بەرپرسی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر دەکات

پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ د. نەسار روبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر ئەنجامدا
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24- هەولێر:

ئەمڕۆ هەینی 2021/4/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ د. نەسار روبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر ئەنجامدا.

سەرۆکی حکومەت، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی سەرکردایەتی رەوتی سەدر و رۆڵی کاریگەرییان لە تێپەڕاندنی یاسای بودجەی فیدراڵی دەربڕی و هیوای خواست، تێپەڕاندنی ئەم یاسایە، ببێتە هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور.