لیزا کاکەیی: هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مووچه بۆ به‌غدا پووچه‌ڵ كرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
لیزا کاکەیی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له میانه‌ی به‌شداریكردنی ژووی هه‌وڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، "مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گرنكی له بودجه‌ی (2021) گێڕاوه و هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مووچه بۆ به‌غدا پووچه‌ڵ كرده‌وه، له‌هه‌مانكاتدا بووه‌ته هۆی ئاشته‌واییش بۆ ناوماڵی شیعه، توانی له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانیه‌وه، بڕوا به لایه‌نه شیعییه‌كان بهێنێت، كه ده‌نگ به بودجه‌ی عێراق بده‌ن.
لیزا کاکەیی گوتی: رۆڵی "مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوو ره‌هه‌نده‌وه گرنگه، یه‌كه‌میان رۆڵێكی كاریگه‌ری نواند، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كرا، رێكه‌وتنێكی گشتگیر بێت، رێككه‌وتنێك بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بێت، ده‌ستووری تێیدا حوكمی خۆی بكات، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش".
گوتیشی: "له رابردووش‌دا كاتێك لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق سه‌ردانیان ده‌كرد و ئه‌وانه‌شی له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه بیانییه‌كانیش به‌رده‌وام سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ده‌كرێت، پێویسته گشتگیر بێت، كۆنكریتی بێت، رێككه‌وتنێك نه‌بێت وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشوو، هه‌ر له سه‌ر كاغه‌ز بێت، لایه‌نی دووه‌م، كه عێراقه، هه‌میشه په‌شیمان ببێته‌وه".
لیزا کاکەیی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "مه‌سرور بارزانی، هه‌ر ته‌نیا ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌بووه، به‌ڵكو بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئاشته‌وایی بۆ ناو ماڵی شیعه‌ش دروست بكات، نموونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارێكی ره‌وتی حیكمه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئه‌گه‌ر "مسرور بارزانی" په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ره‌وته‌كه نه‌كردبا، ئه‌وان به‌شداریان له ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی (2021)نه‌ده‌كرد، ئه‌مه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه، كه سه‌رۆكی حكومه‌ت كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه له به‌دیهاێنانی ئاشته‌وایی و كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه شیعییه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، هه‌ر بۆیه‌ش دوێنێ "مسته‌فا كازمی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه كرد، كه "مه‌سرور بارزانی" برایه‌كی ئازیز و خۆشه‌ویستی منه، كه‌واته ئه‌مه سه‌نگی به‌ڕێزیان نیشان ده‌دات هه‌م له ناو هه‌رێم و هه‌م له عێراقیش به گشتی".
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی له‌باربردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ب به‌وه‌ش كرد، "له‌ماوه‌ی رابردوودا باسی لامه‌ركه‌زیه‌ت و دوو ئیداره‌یی و ته‌نانه‌ت دوو هه‌رێمیش ده‌كرا، هه‌ر ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌مه‌یان ده‌كرد، ئه‌مڕۆ ده‌ستخۆشی ده‌كه‌ن، هه‌ندێكی دیكه ده‌یانگوت شاندی دانووستنكار ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی نییه و ناتوانێت بڕیار بدات، هه‌ر ئه‌وانه‌ن ئێستا سوپاسی شانده‌كه ده‌كه‌ن، كه رۆڵی خۆیان گێڕاوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه هه‌بوو، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ به‌غدا بگوازرێته‌وه، ئه‌م هه‌وڵه‌ش پووچه‌ڵكرایه‌وه، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به هه‌وڵی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رپه‌رشتی "مه‌سرور بارزانی"، رێككه‌وتنێكی كۆنكریتی له‌سه‌ر بنه‌مانی ده‌ستوور ئه‌نجام درا".
لیزا کاکەیی روونیكرده‌وه، "ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌ره‌تایه‌كی زۆر گرنگه، (80%)ی مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم لابردووه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه".
سه‌باره‌ت به رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستانیش، لیزا کاکەیی ئاشكرای كرد، "به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵی په‌رله‌مانی كوردستان سنوورداره، ته‌نیا ده‌توانین له رێگه‌ی شاندی دانووستانه‌وه، یان له رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ئه‌و تێبینییه‌ی هه‌مانه، بیگه‌یه‌نینه عێراق، بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌یه وه‌كو خۆی، ئێستا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین، حكومه‌تی هه‌رێمی بودجه‌ی خۆی به په‌رله‌مانی كوردستان بنێرێت".
روونیشكرده‌وه، "به‌ر له رێككه‌وتنیش، حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌ستكه‌وتی هه‌بووه، كه بۆ ماوه‌ی (3) مانگه له‌سه‌ر یه‌ك، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له واده‌ی خۆی دابه‌ش ده‌كات، ئه‌مه زۆر گرنگه، وایكردووه كه سه‌قامگیری دارایی بۆ هاووڵاتیان درووست ببێت، هاووڵاتیان ئێستا هه‌ست به‌و ئارامییه ده‌كه‌ن، هه‌ر چه‌نده حكومه‌تی هه‌رێمی ته‌نیا پشتی به عێراق نه‌به‌ستووه، به‌ڵام هاتنی پشكی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه مافمان له‌و بودجه‌یه‌دا هه‌یه".
لیزا کاکەیی، سه‌باره‌ت به رۆڵی حكومه‌تی له‌باره‌ی چاكسازی، جه‌ختی كرده‌وه، "حكومه‌ت ئێستا سه‌رقاڵی چاكسازییه له مووچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، دواتریش مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و وه‌زیران تاوتوێ ده‌كات، له رێگه‌ی ئه‌م چاكسازییه‌وه، حكومه‌ت بۆی روون ده‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌ی به یاسایی خانه‌نشین كراون كێن و چه‌ندیش به نایاسای خانه‌نشین كراون، ئه‌مه‌ش داهات بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، جگه له‌وه‌ش، حكومه‌ت به نیازه چاكسازی له گرێبه‌ستی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كاندا بكات".
د.ی