بەشیر حەداد: یاسای بودجە رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار دەكرێت

K24 - ھەولێر
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، ئەم هەفتەیە یاسای بودجه بۆ واژۆكردن ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كرێت و ئێستاش فه‌رمانگه‌ی كاروباری په‌رله‌مان سه‌رقاڵی دوا وردبینین.
د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ی گوت "یاسای بودجه بۆ واژۆكردن رۆژی دووشه‌ممه یان سێ شه‌ممەی ئەم ھەفتەیە سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كرێت".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، راشیگەیاند "ئێستا فه‌رمانگه‌ی كاروباری په‌رله‌مان سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه و دوا وردبینی یاساكه‌ن".
لە 31/3/2021 پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی پەسند كرد.