تەندروستی کەرکووک هۆشداری دەدات
K24 - ھەولێر
تەندروستی کەرکووک هۆشداری لە هەڵکشانی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات و باس لە ئەگەری قەدەغەی ھاتووچۆی تەواو دەكات.
دکتۆر نەبیل بوشناق، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکووک لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی مەترسیدار زیادیکردووە و تەنیا دوێنێ 14 تووشبووی کۆرۆنا بەهۆی خراپی بارودۆخیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکووک ئاشکراشی کردووە کە بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دووپاتیشی دەکاتەوە کە ئەگەر ئامارەکان زیاتر بەرزببنەوە، ئەوا داوا لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک دەکەن هاتووچۆ بە تەواوی قەدەغە بکەنەوە.