شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: سه‌رۆكی حكومه‌ت پێداگری له‌سه‌ر رێككه‌وتن ده‌كرد له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نه‌ك سازشكردن له مافه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی رابردوو و له ماوه‌ی قه‌یرانی دارایی له هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران نیه‌تپاكی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌ون.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، له باره‌ی رۆڵی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و په‌سه‌ندكردنی بودجه له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، هه‌میشه پیاوی كردار بووه، قسه‌كانی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی یه‌ك بووه و هه‌موو ده‌زانن به چ ئاراسته‌یه‌ك كاری كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی عێراق دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، هه‌میشه سه‌رۆكی حكومه‌ت پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ناكات، هه‌ر رێككه‌وتنێكیش ئه‌وه‌ی تێدا بێت بێگومان به رێككه‌وتن دانانرێت به‌ڵكو ته‌سلیم بوونه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كاری بۆ كردووه، جیاوازه له‌وه‌ی خه‌ڵكێك هه‌وڵی بۆ ده‌دا كه راده‌ستكردنی هه‌موو شتێك بوو.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران هه‌میشه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه ده‌بێت رێككه‌وتن له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت، له به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵكێك هه‌بوو پێیوابوو خۆبه‌ده‌سته‌وه بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كان بدرێنه عێراق.
ئاشكراشی كرد كه سه‌رۆك وه‌زیران به‌ر له رێككه‌وتنه‌كه و په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌ركرده جیاجیاكان به شیعه و سووننه له‌سه‌ر هێڵ بووه دڵنیایی ئه‌وه‌ی پێداون وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه و پابه‌ندیش ده‌بێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه حزبه سیاسییه‌كان ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یان له‌ناو په‌رله‌مان ده‌نگ بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه بده‌ن.
رۆژی هه‌ینیش مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به ژماره‌ی سه‌ركرده و سه‌رۆك حزبی سیاسی عێراقی كرد و بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه سوپاسی كردن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه دوای بودجه ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسی كه‌ركووك ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌ت پێكهێنراوه و چه‌ند دانیشتنێكیش كراوه.