پلانی بارسێلۆنا به‌بێ لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت و هێشتا هیچ بڕیارێكی فه‌رمی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌داوه، ئه‌و یاریزانه ده‌توانێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به ئازادی و به‌خۆڕایی یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت.
مێسی ته‌نیا 2 مانگی له‌به‌رده‌م ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی بدات، له‌م پێناوه‌شدا چه‌ندان بژارده‌ی له‌به‌رده‌مه، رۆیشتنی بۆ مان سیتی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا، یان یاریكردن هاوشانی نێیمار له پاریس یان مانه‌وه له‌گه‌ڵ لاپۆرتا له بارسێلۆنا.
مێسی وه‌رزی رابردوو بڕیاری رۆیشتنی له بارسێلۆنا دا، ترس لای هانده‌رانی بارسا دروستبووه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه هه‌مان بڕیار بدات و هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت پێشی پێ بگرێت و هه‌موو بڕیارێك له‌ژێر ده‌ستی خۆیدایه.
پێگه‌ی barcauniversalـی ئیسپانیا راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی مێسی له بارسێلۆنا، شێوازی یاریكردن بارسێلۆنا له ڕووی تاكیتیك و شوێنگره‌وه‌ی چی به‌سه‌ر دێت؟ بارسێلۆنا چۆن ده‌توانێت قه‌ره‌بووی یاریزانێك بكاته‌وه كه 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی له‌گه‌ڵ یانه‌كه بردووه‌ته‌وه و هۆكاری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان بووه له 15 ساڵی رابردوو؟.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا له دوای نه‌مانی مێسی ده‌بێت شێوازی خۆی هاوشێوه‌ی مان سیتی لێ بكات و ته‌نیا پشت به یه‌ك یاریزان نه‌به‌ستێت.
مانچێسته‌ر سیتی له ئێستادا به 14 خاڵ پێش هه‌مووان لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگی گرتووه، ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، له قۆناخی پێشكۆتایی جامی فا و جامی كارباو دان.
له مان سیتی به ته‌نیا یارێزانێك یان دوو یاریزان سه‌ركردایه‌تی گۆڵه‌كان و هێڵی پێشه‌وه‌ی مان سیتی ناكات، به‌ڵكو سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یان به‌سه‌ر 5 یاریزان دابه‌شبوون، ئیلكای كۆندۆگان ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 16 گۆڵی كردووه، ئه‌گوێرۆ و گابرێل خیسێس به هه‌ردووكیان 15 گۆڵیان تۆمار كردووه، ریاز محه‌ره‌ز ته‌نیا له پرێمه‌رلیگ 9 گۆڵی كردووه، زۆرجاریش كیڤن دی برۆین هێنده‌ی هێرشبه‌رێك رۆڵ ده‌گێرێت.
بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی لیۆنێل مێسی چه‌ندان بژارده‌ی هه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه موندۆ نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا مینۆ رایۆلا و باوكی هالاندی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات، ده‌بێته شوێنگره‌ه‌ی مێسی و خاوه‌نی دووه‌مین به‌رزترین مووچه ده‌بێت له بارسێلۆنا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، بارسێلۆنا له ئێستاوه ده‌یه‌وێت تیپه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی نوێ بكاته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانانه له گفتووگۆدایه، داڤید ئالابای یاریزانی بایرن میونشن، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ، مێمفیس دیپای، جۆرجینیۆ ڤیناڵدۆن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا، بارسێلۆنا پلانی داناوه چه‌ندان یاریزانی تیپی لاماسیا بۆ وه‌رزی داهاتوو تێهه‌ڵكێشی تیپی یه‌كه‌م بكات، له‌وانه (ئالێكس كۆڵادۆ، كۆنراد لا فوینتا، نیكۆ گۆنزالێز، ئه‌لیخاندرۆ بالاد و جاندرۆ ئۆریلانۆ).