رۆژنامه‌نووسێك له سلێمانی به‌رده‌وام هێرش ده‌كرێته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
سەنتەری "میترۆ" بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (3ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) بڵاویكرده‌وه، رۆژنامه‌نووسێكی شاری سلێمانی زیاتر له مانگێكه كه چه‌ند كه‌سێك هێرش ده‌كه‌نه ماڵه‌كه‌ی و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كه‌ن، چه‌ند جارێكیش ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێرشه‌كه هه‌ر به‌رده‌وامه.
محه‌مه‌د فاتیح حامید، بێژه و هه‌واڵسازی رادیۆی نه‌وا له شاری سلێمانی رایگه‌یاند، لەماوەی مانگێكدا چەند جارێك كۆمەڵێك هەرزەكار شەوانە هێرش دەكەنە سەر ماڵەكەی، كە دەكەوێتە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی، دەرگای ماڵەكەیان شكاندوە و هەڕشەشیان لێكردوە.
گوتیشی: "چەند جارێك بە رەسمی و ناڕەسمی ئاگاداری لایەنی ئەمنی ناوچەكەم كردووە، پێیان راگەیاندوم، كە ئەو دەستدرێژییانە پەیوەندی بە كارەكەمەوە هەیە".
بە پێی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە بۆ سه‌نته‌ری "میترۆ"ی بردووه، كۆمەڵێك هەرزەكار شەوانە هێرش دەكەنە سەر ماڵەكەی، كە دەكەوێتە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی و بە پێ لەقە دەكێشن بەدەرگای ماڵەكەیدا و دەرگای ماڵەكەیان شكاندوە و هەڕشەشیان لێكردووە.
سه‌نته‌ری "میترۆ"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بە پێیی قسەكانی ئەو رۆژنامەنووسە ماوەی مانگێك زیاترە ئەم دەستدرێژیە بۆ سەر ماڵەكەی بەردەوامە و (3) جار ئاسایشی ئاگاداركردووەتەوە و لەدوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و دانانی كامێرای چاودێری، بەهەمان شێوە دەستدرێژی بۆ سەر ماڵەكەی بەردەوامە و ئێستا ژن و منداڵەكانی تووشی ترس و دڵەڕاوكێ بوون.
سەنتەری "میترۆ" بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان جه‌ختی كرده‌وه، پشتیوانی لە رۆژنامەنووس (محه‌مه‌د فاتیح) دەكات، داواشی لە ده‌زگا ئەمنییه‌كانی شاری سلێمانی كرد لێكۆڵینەوەی جدی و بەپەلە بكات لە رووداوی هێرشی بەردەوام بۆ سەر ماڵی ئه‌و رۆژنامەنووسه و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات.
د.ی