ئه‌مه‌ریكا: پێویسته عێراق له‌بواری وزه كۆتایی به پشتبه‌ستن به ئێران بهێنێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، ئیداره‌ی بایدن له قۆناغی داهاتوودا تاوتوێی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له به‌رژه‌وه‌ندی واشنتن دایه.
ئه‌م گوتانه له‌سه‌ر زاری نید برایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هاتوون و ره‌تیشیكرده‌وه هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه بكات، كه ده‌گوترێت گرووپه میلیشیاكانی عێراق به مه‌رجی كشانه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا راده‌گه‌یه‌نن.
نید برایس گوتی: ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچ كۆمێنتێك له‌سه‌ر خواست و داواكاری ئه‌و گرووپه میلیشیایانه‌ی عێراق نادات، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا داوای له عێراق كردووه له‌بواری هاورده‌كردنی وزه كۆتایی به پشتبه‌ستن به ئێران بهێنێت و ئاشكراشیكرد، ئامانجی ئه‌مه‌ریكا له درێژكردنه‌وه‌ی لێخۆشبوو‌ن له عێراق بۆ ماوه‌ی 4 مانگ له سزاكانی سه‌ر ئێران، بۆ ئه‌وه بوو حكومه‌تی عێراق له‌ماوه‌ی ئه‌و 4 مانگه‌دا رێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانی له دابینكردنی وزه‌دا پشت به‌خۆی ببه‌ستێت.
H.B