گەورەترین نەخۆشخانەی چاودێری له سلێمانی دروست دەکرێت
K24 - ههولێر:
پێنجەم گەورەترین نەخۆشخانەی چاودێری چڕ، لە پارێزگای سلێمانی دروست دەکرێت، تا تووشبووانی کۆرۆنا لە خۆبگرێت و چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت، ئامادەکاری تەواو کراوە و لە (80%)ی کارەکانی نەخۆشخانەکە تەواو بووە و بەم نزیکانە تەواو دەکرێت.
گەورەترین نەخۆشخانەی چاودێری چڕ لە پارێزگای سلێمانی دروست دەکرێت، نەخۆشخانەکە لە (80%)ی کارەکانی تەواو کراوە، بەتەواو بوونی جێگای (100-140) نەخۆشی تێدا دەبێتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و باری تەندورستیان ناجێگردەبێت. نەخۆشخانەکە لەسەر بودجەی رێکخراوێکی ئەڵمانی و سندوقی دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی عیراق دروست دەکرێت.
محەمەد ھاشم، سەرۆکی سندوقی دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی عێراق گوتی: "ئامانج لە دروستكردنی ئەم نەخۆشخانەیە بە پلەی یەكەم بۆ چارەسەركردنی توشبوانی كۆرۆنایە، كە نەخۆشخانەكە لەسەر سندوقی دوبارە بنیاتنانەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی عێراق و بودجەی رێكخراوی ئەڵمانی دروست دەكرێت و پێداویستییەكانی بە ستانداردی جینھانی بۆ دابین دەكرێت".
بەھۆی ھەڵشکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەت، ھەموو ھەوڵەکان چڕ کراونەتەوە، تا ئەو نەخۆشانەی کە باری تەندروستیان ناجێگیر دەبێت، لەنەخۆشخانەکان چاودێری بکرێن و چارسەر وهربگرن.
د. سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گوتی: "ئهم نهخۆشخانهیه، ئێمه دهباته قۆناغێكی دیكهوه لهچارهسهركردنی نهخۆشانی كۆرۆنا، لهگهڵ ئهوهش گرنگییهكی زۆری بۆ پارێزگای سلێمانی ههیه".
ئەم نەخۆشخانەیەی کە دروست دەکرێت، دەبێت بە پێنجەم گەوەرەترین نەخۆشخانەی ورد، کە لە پارێزگاکانی دیکەی عیراق دروست دەکرێت، بۆ ئهوهی بتوانرێت تووشبوانی کۆرۆنا چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت و لەگەڵ نەخۆشانی دیکە تیکەڵ نەکرێن.
د.ی