سەرەڕای گیان لە دەستدانی 7 کەس، ھەر داوای بەکارهێنانی ڤاکسینی ئاسترازێنیکا دەكرێت

ملیۆن کەس ڤاکسینی ئاسترازێنیکایان وەرگرتووە و 30 کەسیان تووشی خەستبوونەوەی خوێن بوون
ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا
ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا

K24 - ھەولێر:

ئاژانسی کۆنترۆڵی دەرمانی بەریتانیا رایگەیاند: سەرەڕای گیان لە دەستدانی 7 کەس بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسینی ئاسترازێنیکا بەڵام پێشنیاز دەکەین خەڵک لەسەر بەکارهێنانی بەردەوام بن.

ئاژانسی کۆنترۆڵی دەرمانی بەریتانیا دان بەوەدا دەنێت، کە ئەو 7 کەسەی گیانیان لەدەستدا ڤاکسینەکەی ئاسترازێنیکایان بەکارهێناوە و تووشی خەستبوونەوە و کڵۆبوونی خوێن بوون، لەگەڵ ئەوەشدا رەتیدەکاتەوە هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنراو هەبێت، کە پەیوەندی راستەوخۆی بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی ئاسترازێنیکا و خەستبوونەوەی خوێن بسەلمێنێت. داواشیكرد، خەڵکی لە بەکارهێنانی بەردەوام بن.

ئاژانسەکە گوتی: تا ئێستا 18 ملیۆن کەس ڤاکسینی ئاسترازێنیکایان وەرگرتووە و 30 کەسیان تووشی خەستبوونەوەی خوێن بوون، لەو 30 کەسەش تەنیا 22 کەسیان خوێن لە دەمارەکانیاندا کڵۆ بووە رێگەی لە چوونی خوێن بۆ مێشک گرتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە چەند وڵاتێک بەکارهێنانی ڤاکسینی ئاسترازێنیکای بەریتانیان هەڵپەساردووە و ئەڵمانیا بەکارهێنانی بۆ هاوڵاتیانی خوار 60 ساڵی راگرتووە.