كۆبوونه‌وه‌ى ڤيه‌ننا هيچ ئه‌نجامێكى به ده‌سته‌وه نه‌دا
K24 – هه‌ولێر:
وێڕای ھەوڵەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی دۆخی سووریا بەرەو چارەسەری ببەن، بەڵام لە كۆبوونەوەی ڤیەننا ھیچ ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدی نەھات، چارەنووسی دانووستانەكانی ئاشتیش بە نادیاری مایەوە.
لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى شه‌ڕ راوه‌ستێت و ره‌وشى ناوخۆيى سووريا هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه بنێت ئينجا به‌شدارى له پرۆسه‌ى دانووستان ده‌كه‌ن.
نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ستيڤان ديمستۆرا رايگه‌ياند، ئێمه ناتوانين تا ماوه‌يه‌كى درێژ چاوه‌ڕێ بكه‌ين و پێويسته له رووى ئاگربه‌ست و ره‌وشى مرۆييه‌وه پێشكه‌وتن بێته ئاراوه.