ئه‌پی كۆرۆنا بۆ گه‌شتیاران درووست ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی (ئیتا) رایگه‌یاند، به‌ڵگه‌ی ئه‌نجامی پشكنین و بڕوانامه‌ی كۆتان به ڤاكسینی كۆرۆنا، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه له شێوه‌ی ئه‌پێك له‌سه‌ر مۆبایلی "ئه‌پڵ" ده‌كه‌وێته كار.
كامل ئه‌لعه‌وزی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیی "ئیتا" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رێگه‌پێدانی دیجیتاڵی، ئێستا له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دایه، بڕیار وایه له (15)ی ئه‌م مانگه‌دا له ئه‌پێكی مۆبایل بۆ ئامێری "ئه‌پڵ" بكه‌وێته به‌رده‌ست و دواتریش بۆ ئامێره‌كانی ئه‌ندروید.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌په‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆمپیانیاكانی فڕۆكه‌وانی، دوای به‌كارهێنانی ئه‌په‌كه بڕیار له‌سه‌ركه‌وتنی ده‌ده‌ن.
كۆمپانیای "فێرژن ئه‌تلانتیك" بۆ فڕۆكه‌وانی كه باره‌گاكه‌ی له به‌ریتانیایه، گوتی: "له (16ێ نیسان)ه‌وه ئه‌په‌كه ده‌خه‌نه بواری تاقیكردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له بری به‌ڵگه‌نامه‌ی كاغه‌زی، بڕوانامه‌ی دیجیتاڵی به‌كاربهێنن.
"ئیتا" جه‌ختی كرده‌وه، رێگه‌پێدانی دیجیتاڵی تایبه‌ت به كۆرۆنا، هه‌نگاوێكی باشه بۆ خێرا راییكردنی تۆماركردن له فڕۆكه‌خانه‌كان، ژماره‌یه‌كیش له كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی داوایان كردووه ئه‌و ئه‌په به‌كاربهێنن.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
د.ی