سن و كێسەڵە ھەڕەشە لە بەرھەمی جوتیارانی ھەریر دەكات
K24 - ھەریر
ده‌شتی هه‌ریر ناوچه‌یه‌كی به‌پیتی كشتوكاڵه و ساڵانه یه‌ك له‌سه‌ر چواری پێویستی گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان دابینده‌كه‌ن، مێرووی سن یان كێسه‌ڵه له‌نێو گه‌نم وجۆی جوتیارانی ده‌شتی هه‌ریر و باتاس بڵاوبووەته‌وه، ساڵی رابردووش ئه‌م مێرووه زیانبه‌خشه زیانی زۆری به بەرھەمی جوتیاران گه‌یاند، بۆیه جوتیارانی ناوچه‌كه داوای به‌هانه‌وه‌چوون له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
كیسەڵە قه‌باره‌ی بچووكه، به‌ڵام زیانه‌كانی گه‌وره‌ن و ترسی زۆری لای جوتیاران دروستكردووه، ئه‌و مێرووه زیان به‌خشه‌ی بچێته هه‌ركێڵگه‌یه‌ك گه‌نم و جۆ له‌به‌كارهێنان و سوود لێوه‌رگرتن بێ كه‌ڵك ده‌كات.
ده‌شتی هه‌ریرو باتاس، رووبه‌رێكی زۆری زه‌وییه‌كانی به گه‌نم داچێنراون، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی سن و كیسه‌ڵه مه‌ترسی خستووەته دڵی جوتیارانی ناوچه‌كه.
نه‌جات مەحموود، یەكێكە لە جوتیارانی ناوچەكە ساڵی رابردوو به‌هۆی ئه‌و مێرووه زیان به‌خشه زەرەری زۆری كردووە، ترسی هه‌یه ئه‌مساڵیش به‌روبوومه‌كه‌ی ببێته خۆراكی ئه‌م مێرووه و ره‌نج به‌خه‌سار بێت. ئەو بە كوردستان24ی گوت: "بەرھەمی گەنمی پارمان دایە سایلۆ، بەڵام بەو ھۆیەی كیسەڵە ناوەكەی خواردبوو سایلۆ رەتیكردەوە، بۆیە بە زەرەر فرۆشتمان، زیانی زۆرمان بەركەوت، ئەمساڵیش ئەگەر بەمشێوە بێت زیانی زیاترمان بەردەكەوێت".
به‌شی كشتوكاڵی هه‌ریر، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه هه‌وڵه‌كانی خستووەته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری كێشه‌ی جوتیارانی ناوچه‌كه بكات.
فه‌ریق حه‌سه‌ن، بەڕێوبەری كشتوكاڵی ھەریر، بە كوردستان24ی راگەیاند: "حكومەتی ھەرێم پارەی بۆ دەرمانی لەناوبردنی ئەو جۆرە مێرووە تەرخان كردووە، پێشبینی دەكەین ھەفتەی داھاتوو دەرمانەكە بەسەر جوتیاران دابەش بكرێت".