ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین خه‌ریكه وشك ده‌بێت و بێ ئاوی ته‌نگی به دیاله هه‌ڵچنیوه
K24 – هه‌ولێر:
قائیمقامی قه‌زای باقووبه له سنووری پارێزگای دیاله، عه‌بدوڵڵا ئه‌لحه‌یالی رایگه‌یاند، ره‌وشی پارێزگاكه به هۆی بێ ئاوییه‌وه زۆر دژوار بووه. %70ی ناوچه‌كانی ئه‌و پارێزگایه پشت به ئاوی ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین ده‌به‌ستن.
ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین ده‌كه‌وێته دووری 58 كیلۆمه‌تر له باكووری خۆرهه‌ڵاتی باقووبه و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و كشتوكاڵی گوند و ئاواییه‌كانی سنووری پارێزگای دیاله‌یه.
ئه‌لحه‌یالی گوتی: دیاله كه‌وتووه‌ته تونێلی وشكه‌ساڵییه‌كی دیكه، كه له دوای ساڵی 2007ه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌و جۆره وشكه‌ساڵی به‌رۆكی ئه‌و پارێزگایه ده‌گرێت.
روونیكرده‌وه، ئیدیی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی رووباره‌كان به خشته به‌رناداته‌وه و به هۆی ئه‌و به‌نداوانه‌ی درووستیكردوون، بۆ هه‌میشه ئاوی رووباره‌كانی وشك كردووه و چۆڕی لێ بڕیوون.
ئاماژه‌ی دا، به هۆی ئه‌و وشكه ساڵییه‌وه، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو پڕۆژه‌یه‌كی ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی رووباری "خریسان" له رێی لووله(بۆری)یه‌وه ببوژێنێته‌وه و ئاوی رووباری دیجله له دامێنی "خالس"ه‌وه بگوازێته‌وه بۆ باقووبه. ئه‌و پڕۆژه‌یه له 2008ه‌وه راگیرابوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بكرێت، ئه‌وا؛ خه‌ڵكی پارێزگای دیاله بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیاندا ئاوی دیجله‌یان پێده‌گات و ده‌یخۆنه‌وه.
پڕۆژه‌ی بووژاندنه‌وه‌ی رووباری "خریسان" ماوه‌ی 30 رۆژی بۆ دانراوه، تا ته‌واو بكرێت. پڕۆژه‌كه زۆر زیاده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت سوور نه‌بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی، ره‌نگه رێگرییه‌كانی به‌رده‌می نه‌هێڵن بكاته ئه‌نجام.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ر به پارێزگای دیاله "مضر الكروي" رایگه‌یاند، بێ ئاوی ته‌نگی به دیاله هه‌ڵچنیوه. راپۆرته‌كان ده‌ڵێن نزیكه‌ی %70ی ئاوی ئه‌و رووباره‌ی له ێرانه‌وه دێت كه‌می كردووه و ئێران به‌نداوێكی له دۆڵی "حران" درووستكردووه و شاده‌ماری ئاوی مه‌نده‌لی و قزانیه‌ی بڕیوه.
ئه‌و نوێنه‌ره پێی وایه پێویسته حكومه‌تی به‌غدا قسه له‌گه‌ڵ ئێران بكات و هه‌وڵبدات به گوێره‌ی خشته‌یه‌ك، ئێران ئاو بۆ ناوچه‌كه به‌ربداته‌وه.
سه‌رۆكی كوتله‌ی به‌یارقولخه‌یر له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د خالیدی له‌و باره‌یه‌وه گوتی: خه‌ڵكی حه‌وزی حه‌مرین له كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌دان. ئێستا ئه‌نجامی ئه‌و فه‌رامۆشییه ده‌رده‌كه‌وێت، كه حكومه‌ته‌كانی عێراق له هه‌مبه‌ر پرسی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ساڵانی رابردوودا نواندییان.
باسی له‌وه‌شكرد، وڵاتانی ئێران و توركیا ده‌یان ملیار دۆلار ساڵانه قازانج له عێراق ده‌ماشنه‌وه و ده‌ستكه‌وتیان هه‌یه، ده‌كرێت عێراق هانیان بدات بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌یان، بێنه سه‌ر مێزی دانووستان و كێشه‌ی ئه‌و رووبارانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها "فورات ئه‌لته‌میمی" سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو له خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، رایگه‌یاند، ره‌وشی بێ ئاوی مه‌ترسیداره و هاوینی ئه‌مساڵ راسته‌قینه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌حمه‌د زه‌رگۆشی، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سه‌عدییه، كه له دووری 60 كیلۆمه‌تر له باكووری خۆرهه‌ڵاتی باقووبه هه‌ڵكه‌وتووه، ئاشكرایكردووه، ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین، كه ئه‌مبارێكی ستراتیژی ئاو له ناوچه‌كه %60ی گه‌نجینه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه و ئاماژه‌ی وشكه‌ساڵی له ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌كه ده‌ركه‌وتووه.