30 ساڵ به‌سه‌ر بڕیاری ژماره 688ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تێده‌په‌ڕێت
K24- هه‌ولێر:
له 23ی یه‌نایه‌ر/ كانوونی دووه‌می ساڵی 1980، جیمی كارته‌ر، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "هه‌ر هه‌وڵێك له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێكه‌وه به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردن له ناوچه‌ی كه‌نداو، به‌لای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به هێرشكردن بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه زیندووه‌كان داده‌نرێت و به هه‌موو شێوازێك وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، له‌وانه‌ش رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی". ئه‌و گوتانه‌ی كارته‌ر ئه‌وكات به بنه‌مای كارته‌ر ناوبرا.
عێراقیش كه له‌و سیاسه‌ته به‌دوور نه‌بوو، له رووی جوگرافییه‌وه ده‌كه‌وێته باكووری كه‌نداو و له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو به گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنی وزه له جیهان داده‌نرێت، هه‌روه‌ك لینكێكی له نێوان نه‌وت و ئاوی سازگاری هه‌ردوو رووباری دیجله و فوراتدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌یه كه وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یان نییه و ئه‌مه‌ریكاش به‌باشی دركی به‌وه ده‌كرد.
دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو له ساڵی 1991، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیای گه‌وره هاوپه‌یمانه‌كه‌ی ناوچه‌ی ئارامیان له ماوه‌ی هه‌ردوو ساڵی 1991 و 1992 له‌ناو عێراق راگه‌یاند و به ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باكوور و باشووری عێراق ناسرا، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پارێزگاریكردن له كورد و شیعه له‌و سته‌مكارییانه‌ی به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌رامبه‌ریان ده‌كرا، هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌ك له رووسیا و چین به‌رهه‌ڵستی بڕیاری ژماره 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان ده‌كرد، به‌ڵام دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه كه بڕگه‌یه‌كی بۆ زیادكرا و تێیدا هاتبوو، "نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربدرێت"، ئه‌و دوو وڵاته‌ش نه‌رمییان بۆ بڕیاره‌كه نیشاندا و ده‌نگیان پێدا.
ورده‌كاری ره‌گه‌زه‌كانی راگه‌یاندنی دژه‌فڕین له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتبوون:
یه‌كه‌م/ پاساوه‌كانی راگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین:
له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌پریل/ نیسانی ساڵی 1991 فه‌ره‌نسا پڕۆژه بڕیارێكی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد و تێیدا داوای لێ كرد، كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی عێراق له دژی گه‌لی كورد ئیدانه بكات، كه به هۆی راپه‌ڕینه‌كه‌یان له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی كه‌نداو له باكووری ئه‌و وڵاته (هه‌رێمی كوردستان) گه‌لی كورد راپه‌ڕینی ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ده‌ركردنی بڕیاری ژماره 688 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه له 5ی هه‌مان مانگ و داوای له عێراق كرد، ده‌ست له كوشتنی كورد هه‌ڵگرێت و رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت. داواشی له رێكخراو و ده‌سته‌كانی فریاگوزاری سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، به‌هانای پێداویستی په‌نابه‌رانی كورده‌وه بچن، كه به‌هۆی سه‌ركوتكارییه‌كانی رژێمی به‌عس، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كوردی باشووری كوردستان روویان له وڵاتانی ئێران و توركیا كرد و كه‌مپه‌كانیان له‌و دوو وڵاته‌وه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كران، هه‌روه‌ك داوای له عێراقیش كرد، رێگه به ده‌سته و رێكخراوه مرۆییه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بدات و ئازادی ته‌واویان بۆ فه‌راهه‌م بكات، تاوه‌كو بتوانن هاوكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه هه‌ر كه‌سێكی پێویست له هه‌ر شوێنێكی ئه‌و وڵاته.
هه‌رچه‌نده دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه و زیادكردنی بڕگه‌ی "نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربدرێت" بڕیاره‌كه هیچ بنه‌مایه‌كی نایاسایی تێدا نه‌ما، به‌ڵام عێراق بڕیاره‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و به ده‌ستوه‌ردانێكی زه‌ق له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ناوبرد.
- سه‌پاندنی دژه‌فڕین له باكوور (هه‌رێمی كوردستان):
راسته‌وخۆ دوای ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه، هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا، به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی نێوان 17 بۆ 23ی ئه‌پریل/ نیسانی ساڵی 1991 به زه‌بری هێز ناوچه‌ی ئارامیان به قووڵایی 15 كیلۆمه‌تر له باكووری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) له‌سه‌ر سنووری توركیا و، له دۆڵی رووباری دیجله‌ش به قووڵایی 40 كیلۆمه‌تر و درێژی 60 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنووره‌وه به رووبه‌ری 2 هه‌زار و 400 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه راگه‌یاند. هه‌روه‌ك فڕینی عێراقیی له‌و ناوچه‌یه له بازنه‌ی پانی هێڵی 36ی باكووره‌وه قه‌ده‌غه كرد و فڕۆكه‌كانی چاودێریكردنی دژه‌فڕین له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئینجه‌رلیكه‌وه له توركیا جێگیركرد. واشنتنیش دووپاتیكرده‌وه، راگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئارام بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه و هه‌ركاتێك په‌نابه‌رانی كورد گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، قه‌ده‌غه‌كه‌ش كۆتایی دێت، هه‌رچه‌ند به‌غدا ئه‌و بڕیاره‌ی به راگه‌یاندنی جه‌نگێكی دیكه دژ به‌خۆی وه‌سفكرد و له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه هه‌وڵیدا، ئه‌م هه‌نگاوه به ده‌رچوون له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ژمار بكرێت، به‌ڵام واشنتن تانه‌گرتنه‌كه‌ی عێراقی ره‌تكرده‌وه.
- سه‌پاندی قه‌ده‌غی فڕین له باشوور:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له مانگی ئاب/ ئۆگستسی ساڵی 1992 پلانێكیان بۆ پارێزگاریكردن له شیعه‌كانی باشووری عێراق داڕشت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به هێرشكردنه سه‌ر شیعه‌كان تۆمه‌تبار كرا و ئه‌و پلانه‌ش راگه‌یاندنی ناوچه‌یه‌كی دژه‌فڕینی له بازنه‌ی پانی هێڵی 32 له باشووری عێراق له‌خۆگرت و ساڵی 1996 ئه‌و بازنه‌یه بۆ بازنه‌ی پانی 33 هه‌مواركرایه‌وه، له‌سه‌ر رووبه‌ری زیاتر له 150 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه، واتا نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ته‌واوی خاكی عێراق، هه‌رچه‌ند رژێمی ئه‌وكاتی عێراق به‌رهه‌ڵستی ئه‌و پلانه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام سێ زلهێزه‌كه رووبه‌ڕووی بوونه‌وه.
دووه‌م/ بنه‌مای یاسایی بۆ سه‌پاندنی دژه‌فڕین:
هه‌ریه‌ك له واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ راگه‌یاندنی ناوچه ئارامه‌كان پشتیان به بڕیاری ژماره 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ست، هه‌رچه‌ند بڕیاره‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ده‌بێت پارێزگاری له سه‌روه‌ری عێراق بكرێت، ئه‌مه‌ش پاڵپشتێكی زۆر به‌هێز نه‌بوو بۆ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له كورد شیعه بكه‌ن، بۆیه بڕیاری ژماره 687 ده‌ركرا و بوو به بنه‌مایه‌كی جێگره‌وه بۆ بڕیاره‌كه‌ی پێشوو، ئه‌مه‌ش وایكرد ته‌واوی وڵاتانی رۆژئاوا د‌رك به‌وه بكه‌ن، كه راگه‌یاندنی ئه‌و ناوچانه یاسایین و له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پێكهێنراون، كه رایان فۆریس، فه‌رمانده‌ی ئه‌وكاتی هێزه ده‌ریاییه‌كانی به‌ریتانیا له‌كه‌نداو جه‌ختی له‌سه‌ر كرده‌وه، كاتێك گوتی: "ناوچه‌كانی ئارام له‌به‌ر هۆكاری مرۆیی راگه‌یه‌ندراون و فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا چاودێری ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن".
سێیه‌م/ ئامانجی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین:
به‌رده‌وامی دژه‌فڕین له باكوور و باشووری عێراق گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو بۆ ئه‌وكات، كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی جۆرج بۆش به‌نیازی هێرشی سه‌ربازی بوو بۆ سه‌ر عێراق. ده‌كرێت ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یاندنی ناوچه‌كانی دژه‌فڕین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا كۆرتبكرێنه‌وه:
1- دانانی سنوورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر نزیكه‌ی 40%ی خاكی ئه‌و وڵاته، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی رژێمی به‌غدایان له‌سه‌ر بوو.
2- به‌رده‌وامی له گه‌یشتنی به زانیارییه‌كان له‌باره‌ی هێزه عێراقییه‌كان و ئاگاداربوون له پلانه سه‌ربازییه‌كانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر جووڵه‌یه‌كی نه‌خوازراو ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌ی بۆ بكات.
3- پارێزگاریكردن له كورد له هه‌رێمی كوردستان و شیعه‌كانیش له باشووری عێراق.
4- به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانێتی سه‌ربازیی نێوان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا.
دواتر جه‌نه‌راڵ ئیدوارد ئه‌لیس، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چاودێریكردنی باكوور ئامانجێكی دیكه‌ی بۆ ئه‌و ئامانجانه زیاد كرد، ئه‌ویش: "لاوازكردنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق بوو به به‌رده‌وامی"، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عێراقیان ناچار كرد ئامێره‌كانی راداری چاودێریكردنی ئه‌و فڕۆكانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به‌ته‌واوی بكوژێنێته‌وه، كه له چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی دژه‌فڕیندا به‌شدار بوون، بۆ ئه‌وه‌ی له مووشه‌كه‌كانی "هارم" پارێزراو بن، كه له‌سه‌ر ئاراسته‌ی ئه‌و شپۆلانه ده‌هاوێژرێن، كه له تۆڕی راداره‌وه ده‌رده‌چن.
زۆرێك له چاودێران له‌و باوه‌ڕه‌دابوون و تا ئێستاش ئه‌و بۆچوونه هه‌ر ماوه، كه راگه‌یاندنی ئه‌و ناوچانه، ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ دابه‌شبوونی عێراق به‌سه‌ر سێ وڵاتی كوردی له باكوور (هه‌رێمی كوردستان) و سوننی له ناوه‌ڕاست و شیعی له باشوور، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی له نه‌وت له‌بواری وزه بونیاد بنێت. وێڕای ئه‌وه‌ی دابه‌شبوونی عێراق به‌و شێوه‌یه رێگری له هه‌ر حكومه‌تێكی داهاتووی به‌غدا ده‌كات، كه بیه‌وێت هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی دراوسێی له‌كه‌نداو یانیش ئیسرائیل بكات، هه‌روه‌ك له جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو له‌ساڵی 1991 ئه‌وه له دژی وڵاتی كوه‌یت روویدا.
چواره‌م/ كاریگه‌رییه‌كانی دژه‌فڕین له‌سه‌ر عێراق:
به‌هۆی مێژووی مامه‌ڵه سته‌مكارییه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ كورد و شیعه، هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌پاندنی دژه‌فڕین له باكوور و باشووری عێراق، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كورد له هه‌رێمی كوردستان و شیعه له باشووری عێراق بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدابوو، هه‌روه‌ها رۆڵی به‌رچاوی له هاوكاریكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ پێكهێنانی یه‌كه‌م حكومه‌تی هاوبه‌ش به دوو ئیداره‌ی جیاواز له هه‌رێمی كوردستان گێڕا، تا له‌ساڵی 2002ـشدا رۆڵی له پێكهێنانی په‌رله‌مانی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان له مانگی سێپته‌مبه‌ر/ ئه‌یلوولی 2002 ـدا هه‌بوو.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به شیعه‌كانی باشووری عێراقیشه‌وه هه‌بوو، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا 97 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانیكردنی شیعه‌كان ته‌رخانكرد، وێڕای ئه‌وه‌ی شیعه‌كان ره‌تیان ده‌كرده‌وه كه هیچ هاوكارییه‌كی ماددی له ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی شیعه‌ی ئۆپۆزسیۆن له عێراق بۆ كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێن، پێشوازیی له‌و هاوكارییه ماددییه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد.
به راگه‌یاندنی ناوچه‌كانی دژه‌فڕین گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق دروست بوو و بووه هۆی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی پێشووی به‌غدا به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌وه و ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ پێكهاته سته‌ملێكراوه‌كانی عێراق ره‌خسا، بۆ ئه‌وه‌ی له مافه‌كانیان بێده‌نگ نه‌بن، به‌تایبه‌ت كورد.
ئه‌مه‌ش وایكرد كه توانا ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی عێراق رووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره ببنه‌وه و تا ئیستاش زۆرێك له چاودێران و شاره‌زایانی بواری سه‌ربازی و سیاسی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌وباوه‌ڕه‌دان، خاڵی پارچه‌بوونی عێراق بۆ سێ وڵات، له‌وكاته‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه ناوچه‌كانی دژه‌فڕینی تێدا راگه‌یه‌ندرا.
جێگای ئاماژه‌یه، له‌كۆی 15 وڵاتی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌رسێ وڵاتی یه‌مه‌ن، زیمبابۆی و كۆبا ده‌نگیان له دژی بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دا، له‌كاتێكدا هه‌ریه‌ك له كۆماری چینی میللی و هیندستان ده‌نگیان نه‌دا، هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌ریكا، رووسیا، نه‌مسا، به‌لجیكا، كۆتدیڤوار، ئیكوادۆر، رۆمانیا و زائیر ده‌نگی به‌ڵێیان به بڕیاره‌كه‌دا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیاره رۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه به به‌شداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیڤێنتێكی تایبه‌ت له یادی 30 ساڵه‌ی ده‌رچوونی بریاری 688ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له دیارییكردنی ناوچه‌ی دژه فڕین له هه‌رێمی كوردستان، له رێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و به هاوبەشی به‌رپرسانی پێشوو و ئێستای حكومه‌تی به‌ریتانیا و گروپی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا رێكخراوه.
H.B