یه‌كێتی ئێستا هۆشیارتره و گۆڕان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
بابه‌كر دڕه‌یی هه‌ڵسووڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له باره‌ی كاردانه‌وه‌كانی رێككه‌وتنی نێوان حزبه‌كه‌ی و یه‌كێتی و به‌تایبه‌تی به‌یاننامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه رایگه‌یاند، چاوه‌ڕیم نه‌ده‌كرد به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی به‌و شێوه‌یه توند بێت.
بابه‌كر دڕه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه به‌یاننامه‌كه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی به‌رامبه‌ری ناكات، به‌تایبه‌تیش یه‌كێتی و گۆڕان و هه‌وڵێكه بۆ سڕینه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له ناو رێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: "من تووشی ره‌شبینیی هاتووم و هیوادارم ئاخیر به‌یاننامه‌یه‌ی پارتی نه‌بێت، چونكه بیركردنه‌وه‌ی پارتی زۆر له‌و به‌یاننامه‌یه گه‌وره‌تره".
بابه‌كر دڕه‌یی گوتیشی: "مێژووی پارتی له 50 ساڵ زیاتره و هیچ كه‌س ناتوانێت پارتی بسڕیته‌وه له كوردستان و ئه‌وه شتێكی خه‌یاڵه".
هه‌روه‌ها گوتی: "رێككه‌وتنه‌كه به جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ندی به پارتی هه‌یه، له‌لایه‌كه‌وه ده‌یه‌وێ بڵێت به پارتی بڵێن ئه‌وه را و به‌رنامه‌ی ئێمه‌یه له باره‌ی داهاتوو".
گوتیشی: "دوای نۆ ساڵ پێموایه ئێستا یه‌كێتی هۆشیارتره گۆڕان شۆكێك بوو و كاریگه‌ری گۆڕانیشی له‌سه‌ر له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی گه‌نده‌ڵی".