نرخی نەوت بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی

دوای رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس بە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - ھەولێر

دوای رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس بە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی پلە بە پلە لەنێوان مانگەکانی ئایار و تەمموز، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی رۆژی دووشەممەدا، بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی و سەرجەم دەستکەوتەکانی مامەڵەکانی رۆژی رابردووی لەدەستدا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتی پێوانەیی نزیکەی 1.48% بۆ 63 دۆلار و 85 سەنت دابەزی، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی 1.42% بۆ 60 دۆلار و 53 سەنت دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس کۆبووە و رێککەوتن لە مانگی ئایاردا 350 بەرهەمهێنان هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبکەنەوە و لە مانگی حوزەیران 350 هەزار بەرمیلی دیکە و لە مانگی تەمووزیشدا 400 هەزار بەرمیل نەوتی دیکە بەرزبکەنەوە.