مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەکات

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کرد بۆ کۆچی دوایی (عومەر حەمە ساڵح)ی مامی. 

سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.