سه‌فین دزەیی: بڕیاری 688 بۆ كورد گرنگ بوو

"دوای ئەو بڕیارە خه‌ڵكی كوردستان توانییان هه‌ڵبژاردن بکەن و په‌رله‌مان و حكومه‌تی تایبه‌ت به‌ خۆیان پێکبهێنن"
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگەی پەیوەندییەكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگەی پەیوەندییەكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیاری 688 بۆ كورد بڕیارێكی گرنگ بوو، دوای ئەو بڕیارە خه‌ڵكی كوردستان توانییان هه‌ڵبژاردن بکەن و په‌رله‌مان و حكومه‌تی تایبه‌ت به‌ خۆیان پێکبهێنن.

سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەكانی ده‌ره‌وه‌ بە كوردستان24 رایگه‌یاند "بریاری 688 بریارێكی گرنگ بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان كه‌ بریتیبوو له‌ ناوچه‌ی دژه‌فرین له‌پاش ئه‌وه‌ش  خه‌ڵكی كوردستان توانییان له‌ دوای ئه‌و بریاره‌ هه‌ڵبژاردن بکەن و په‌رله‌مان و حكومه‌تی تایبه‌ت به‌ خۆیان پێکبهێنن".

گوتیشی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌ی چاكسازی هه‌یه‌ و كار له‌سه‌ر چاكسازی ده‌كات و كه‌مووكوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات".

 بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات، هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بپارێرێن.