تاران له ژێر هێڵی سووری مه‌ترسی كۆرۆنادایه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای تاران رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆوه تارانی پایته‌خت چووه‌ته خانه‌ی ئه‌و شارانه‌ی له ژێر هێڵی سوورن له رووی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م دامه‌زراوه حكومه‌تییه‌كان ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانیان كه‌مبكه‌نه‌وه و مه‌ودای نێوانیان بپارێزن و رێگری له به‌ركه‌وتنی زیاتر بكه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له تاران به به‌شداری ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی كرد و تێیدا هۆشداری دا له مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵشكانی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌دا.
پێشتر سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی رایگه‌یاندبوو، ئێران رووبه‌ڕووی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا بووه‌ته‌وه.
رووحانی ئاشكرایكردبوو، ئه‌گه‌ری هه‌ره زۆر ئه‌وه‌یه ئه‌و شه‌پۆله زۆرێك له پارێزگاكانی دیكه‌ی وڵات بگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نه‌بن.
به گوێره‌ی ئاماره راگه‌یه‌ندراوه‌كان تا ئه‌مڕۆ یه‌ك ملیۆن و 945 هه‌زار و 964 كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه، 63 هه‌زار و 332 كه‌سیان كۆچی دواییان كردووه.