سعوودییە بڕیارێکی لەبارەی حەجکردن دا
K24- هەولێر:
بەرپرسانی سعوودییە بڵاویانکردەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی رەمەزان، تەنها رێگا بەو کەسانە دەدرێت ئەرکی حەج ئەنجامبدەن کە بە پێکوتەی کۆرۆنا کوتراون.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودییە لە راگەیەندراوێک ئاشکرایکرد، تەنها ئەو کەسانەی کوتراون دەتوانن حەج و عومرەی ئەمساڵ بەجێبگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشکراوە، کەسانی نەکوتراو بە پێکوتەی کۆرۆنا، رێگایان پێنادرێت نوێژ لە مزگەتی گەورە لە مەککە بکەن.
AFP