لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد

بڕیاری نوێ درا
پۆلیسی هەولێر
پۆلیسی هەولێر

 K24- هەولێر:


لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی هاتووچۆکردن لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەرکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراق رادەگیرێت.

بڕیارەکان:

یەكەم: راگرتنی هاتووچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق.

دووەم: تەنها رێگە دەدرێت بەم كەسانەی كە لە خوارەوە ديارى كراوه هاتووچۆ بكەن لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بە مەرجێك پێویستە لە بازگەكان لە كاتی هاتنیان تێستی كۆرۆنا ئەنجام بدەن:

1 .ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و شاندە فەرمییەكان.

2 .ئەو هاووڵاتیانەی نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن.

3 .كەسانی نەخۆش كە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشی هەیە لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان.

4 .بازرگانان و وەبەرهێنەران.

سێیەم: كارى بازرگانى لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بەردەوام دەبێت بە لەبەرچاوگرتنى تەواوى رێكارەكانى خۆپارێزى.

چوارەم: ئەم بەیانە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.