کازمی پارێزگارێکی نوێ بۆ زیقار رادەسپێرێت

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی بۆ دەردەچێت
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق - ئەرشیف
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

سەرۆک وەزیرانی عێراق، پارێزگارێکی نوێ بۆ زیقار رادەسپێرێت و بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرمان دەربچێت.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی عێراق، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەحمەد خەفاجی، بۆ پۆستی پارێزگاری زیقار کاندیدکردووە و بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بە فەرمی رابسپێردرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە خۆپیشاندان لە ناسریە بەردەوامە و پێشتر مۆڵەتی سێ رۆژ بە حکومەت درابوو، بۆ دانانی پارێزگارێکی نوێ.

لە شوباتی رابردوو، لە ژێر گوشاری خۆپیشاندەران، نازم وائلی لە پۆستی پارێزگاری زیقار دوورخرایەوە و دواتر عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بۆ سەرپەرشتیکردنی ئیدارەی پارێزگاکە راسپێردرا.

ئەحمەد خەفاجی
ئەحمەد خەفاجی