مه‌ترسی گازی "دوانۆكسیدی گۆگرد" ره‌تده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌واڵی شه‌پۆلێكی ژه‌هراوی به‌سه‌ر ئاسمانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عێراق و سووریا و لوبنان به‌فراوانی بڵاوبووەتەوە، له‌كاتێكدا ئه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه‌متر له (24) كاتژمێر هه‌واڵی شه‌پۆلێكی ژهراوی له گازی "دوانۆكسیدی گۆگرد"، بڵاوبووەتەوە، كه له ئه‌نجامی گڕكانی "ئه‌تینا" له ئیتاڵیا، ده‌گاته ئاسمانی سووریا و عێراق و لوبنان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، هۆشداری له‌لایه‌ن پسپۆڕانی بواری كه‌شناسییه‌وه درا، كه شه‌پۆلێكی ژه‌هراوی گه‌وره له گازی "دوانۆكسیدی گۆگرد" له چه‌ند كاتژمێرێك ده‌گاتە ناوچه‌كه"، كه زیانی هه‌یه و ده‌بێته هۆی سووتانه‌وه‌ی چاو و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان، له رێگه‌ی دڵۆپه‌ی ئاویشه‌وه هه‌ستی پێده‌كرێت، كه تامێكی ناخۆشی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، پسپۆڕانی زانستی ئه‌و بواره ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و زانیارییانه راست بێت، "جۆرج مه‌ته‌ری"، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی بواری ژینگه گوتی: "ئه‌و شه‌پۆله له به‌رزایی ئاسمانه‌وه تێده‌په‌ڕێت، به‌رزتر له‌و ئاسته‌ی ئێمه هه‌وای تێدا هه‌ڵده‌مژین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌ترسی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ نییه".
گوتیشی: "مه‌ترسی ئه‌و كاته درووست ده‌بێت، كاتێك ترشه باران ببارێت، "به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی گازی "دوانۆكسیدی گۆگرد" له‌گه‌ڵ هه‌وردا، ئه‌مه‌ش دووره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا باران پێشبینیكراو نییه، له‌كاتێكدا هه‌وره‌كه خه‌ریكه دوور ده‌كه‌وێته‌وه".
سه‌رچاوه: RT
د.ی