مونا قاوه‌چی: په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كاری بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مونا قاوه‌چی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كاری بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كات و بۆچوونه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه، كه له‌م خووله‌ی په‌رله‌مان ببینه خاوه‌نی ده‌ستووری خۆمان.
مونا قاوه‌چی گوتی: "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له سه‌ره‌تای خوولی ئێستایدا سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كردووه، خاڵێكی هاوبه‌شمان به‌دیكردووه، كه به پشتیوانیكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، بووچوونه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن، ده‌بێت له‌م خووله‌ی په‌رله‌ماندا خاوه‌نی ده‌ستووری كوردستان بین".
گوتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، كه نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، راسپێردراون، كه تا (15)ی مانگی داهاتوو ئاماده‌كاری بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری كوردستان بكه‌ن، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش به فه‌رمی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه چ میكانیزمێكیان پێباشه بۆ ته‌واوكردنی ده‌ستوور، كه نزیكه‌ی (70) مادده‌ی نووسراوه‌ته‌وه، نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ته‌واو بكه‌ن، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه ئه‌م لیژنه‌یه هه‌ر وه‌كو خۆی بێت، یان ئاڵوگۆڕی تێدا بكرێت".
مونا قاوه‌چی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "چۆنیه‌تی میكانیزمه‌كه‌مان خستووه‌ته به‌رده‌م فراكسیۆنه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كان بۆچوونی خۆیان خسته‌ڕوو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی رێكاره یاساییه‌كان ته‌واو ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی له‌م خووله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان خاوه‌نی ده‌ستووری خۆمان بین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "پڕۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، ره‌هه‌ندێكی نیشتمانی هه‌یه، پێویستی به سازانه، پێویسته ئه‌و لایه‌نانه‌ی نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه و ئه‌وانه‌شی نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانی نییه، بۆچوونیان وه‌ربگیرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوور، ده‌ستووری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه، نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كات، مافی هه‌موو خه‌ڵكی ده‌پارێزێت، بۆیه ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ئاگادار بن، په‌رله‌مانی كوردستان ئالیه‌تێك هه‌ڵده‌بژێرێت، بۆئه‌وه‌ی نزیكترین خاڵی هاوبه‌شمان هه‌بێت".
سكرێتێری په‌رله‌مانی كورستان روونیكرده‌وه، "دوای نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، پڕۆژه‌یاساكه ده‌خرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه، كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان ئاماده‌كاری بۆده‌كه‌ن، دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، له ریفراندۆمێكه‌وه له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ده‌نگی پێده‌درێت".
روونیشكرده‌وه، "له‌سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، پشتیوانیی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورمان به‌دی كردووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئالیه‌تی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، به وردی گفتوگۆمان نه‌كردووه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین، بۆچوونی خۆیان له رێگه‌ی فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه بێننه په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و كاته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌م خووله‌یدا ده‌بێته خاوه‌نی ده‌ستوور".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پێكهاته‌كان، ئاشكرای كرد، "سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی توركمان، ئاشووری و كلدانی، له‌گه‌ڵ پێكهاته ئایینییه‌وه‌كان، تا ئێستا مافه‌كانمان پارێزراوه، كه له چوارچێوه‌ی به‌شێك له یاسا به‌ركاره‌كان بووه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت مافه‌كانمان به‌پێی ده‌ستوور رێكبخرێت، نامه‌نه‌وێت چیدیكه بچێته ناو ململانێی سیاسییه‌وه، به‌ڵكو ململانێكان به پێی ده‌ستوور بێت".
مونا قاوه‌چی جه‌ختی كرده‌وه، له‌م خووله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، زیاتر له (30) پڕۆژه‌یاسا له‌لایه‌ن به‌شێك له فراكسیۆنه جیاجیاكانه‌وه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراون، هه‌ندێك له‌و پڕۆژانه له‌كاتی نووسینه‌وه‌ن، هه‌ندێك پڕۆژه‌ی دیكه ره‌هه‌ندی داراییان هه‌یه، پێویستی به وه‌رگرتنی بۆچوونی حكومه‌ته، گرنگترینیان پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یه، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كاری له‌سه‌ر ده‌كات و دواتر بۆ په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌نێرێت.
د.ی