کۆتینیۆ ماوەیەکی دیکە لە یاریگاکان دادەبڕێتەوە

کۆتینیۆ یاریزانی یانەی بارسێلۆنا
کۆتینیۆ یاریزانی یانەی بارسێلۆنا

 

K24-هەولێر

فلیپ کۆتینیۆ یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنا، جارێکی دیکە نەشتەرگەری بۆ کرا و ماوەیەکی دیکەش لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی فلیپ کۆتینیۆ یاریزانی بەڕازیلی یانەکەیان نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر بە هۆی ئەو پێکانەی لە ئەژنۆی چەپی تووشی بوو، لەو کاتەوە لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، بەڵام بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاکنەبویەوە، بۆیە ئەمجارەیان لەلایەن رۆدریگۆ لاسمار پزیشکی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و بە سەرپەرشتی تیمی پزیشکی یانەکەی، دووبارە نەشتەرگەری بۆ کرایەوە.

بارسا ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان دیاری نەکردووە، بەڵام مۆندۆدێپۆرتیڤۆ ئاشکرای کردووە کە کۆتینیۆ بە هۆی ئەم نەشتەرگەریە، نزیکەی چوار مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.