(6) چاره‌سه‌ر بۆ بنبڕكردنی سیسركه له‌ماڵه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سیسركه بێگومان شتێكی بێزاركه‌ره له‌ماڵه‌كه‌نمان، هه‌ر ته‌نیا هه‌ڵگری میكرۆب نییه، به‌ڵكو فڕینه‌كه‌شی بێزامان ده‌كات، زۆربه‌ی جار ماڵه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن، به‌تایبه‌تی چێشتخانه یان ئه‌و شوێنه زاوزێی لێده‌كات، بۆیه خه‌ڵك به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن سیسركه له‌ماڵه‌كانیان بنبڕبكه‌ن.
له‌به‌رئه‌وه‌ی سیسركه زۆر به خێرایی زیاد ده‌كات، پێویست ده‌كات زۆر به خێرایی بنبڕبكێت، كه ئه‌م چاره‌سه‌رانه یارمه‌تیده‌رت ده‌بن بۆئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری له ماڵه‌كانمان نه‌مێنن:
ترشی بۆریك
ته‌نیا به پرژاندنی له‌ناوبه‌ری مێرووله، ده‌توانرێت سیسركه بنبڕبكرێت، ترشی بۆریك به یه‌كێك له‌و چاره‌سه‌رانه داده‌نرێت بۆ له‌ناوبردنی سیسركه، ته‌نیا به پرژاندنی بڕێك له‌و ده‌رمانه له گۆشه‌كانی ماڵدا، كه له شێوه‌ی "تۆزه"، به‌ڵام نابێت كاریگه‌ری نابێت، ئه‌گه‌ر ده‌رمانه‌كه ته‌ڕ بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌م ده‌رمانه، ده‌رمانێكی ژه‌هراوییه و نابێت له‌به‌رده‌ستی منداڵان، یان ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كاندا دابنرێت.
سۆده‌ی نان
بڕێك سۆده‌ی نان له‌گه‌ڵ شه‌كر تێكه‌ڵاو بكه، ده‌بێته هۆكاری له‌نابردنی سیسركه، ئه‌و رێگه‌یه، رێگه‌یه‌كی نموونه‌ییه، شه‌كره‌كه وا له سیسركه ده‌كات سه‌رنجی سیسركه‌كه رابكێشێت، شۆده‌كه‌ش له‌ناویان ده‌بات، ته‌نیا پێویسته له گۆشه‌یه‌كی ماڵه‌كه‌تدا دایبنێی.
رۆن و شامپۆی گه‌ڵای مارۆزا
شامپۆی گه‌ڵای مارۆزا به چاره‌سه‌رێكی سرووشتی هه‌ژمار ده‌كرێت له‌ناو ماڵدا، بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی سیسركه له‌ناوببات، گه‌ڵای مارۆزا به درێژایی مێژوو بۆ چاره‌سه‌ری زۆر ده‌رد به‌كارهاتووه، به شێوه‌ی رۆن كه‌مێكی به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ ئاو به‌كاردێت و له‌و شوێنه ده‌پڕژێنرێت، كه گومان ده‌كرێت سیسركه‌ی لێبێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش، شامپۆی گه‌ڵای مارۆزا له‌و ده‌پڕژێنرێت، به‌شه‌و و رۆژ ئه‌مه دووباره ده‌كرێته‌وه.
رۆنی گه‌ڵای پونگ
رۆنی گه‌ڵای پونگ و خوێ به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ ئاو، به ئاسانی سیسركه راوده‌كه‌ن، ده‌ستخستنی رۆنی ئه‌و گه‌ڵایه له بارزاڕه‌كان ئاسانه، كه به‌یه‌كێك له رۆنه كاریگه‌ره‌كان بۆ بنبڕكردنی سیسركه داده‌نرێت، تێكه‌ڵه‌یه‌ك له رۆنی گه‌ڵای پونگ و خوێ و ئاو درووست بكه، دواتر له گۆشه‌كانی ماڵه‌كه‌ت بیپڕژێنه.
گه‌ڵای غار
ئه‌گه‌ر شوێنی پێویستت له ماڵ هه‌یه ئه‌و گه‌ڵای غاری تێدا كۆبكه‌یه‌وه، ئه‌وا فێڵێكی باشه له بری ئه‌وه‌ی سیسركه بكوژی، ئه‌و گه‌ڵایه ته‌ڕ بكه و له كۆگا و گۆشه‌كانی ماڵه‌كه‌تدا بڵاوی بكه‌وه.
شامپۆی جلوبه‌رگ
ئه‌گه‌ر دوودڵی له به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه‌ی بۆ بنبڕكردنی سیسركه به‌كاردێت، هه‌وڵ بده شامپۆی جلوبه‌رگ له‌گه‌ڵ ئاو له شووشه‌یه‌كدا تێكه‌ڵ بكه، هه‌ر كاتێك هه‌ستت كرد سیسركه له ماڵه‌كه‌ت هه‌یه، راسته‌وخۆ ئه‌و گیراوه‌یه بپڕژێنه، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی باش نییه، ئه‌گه‌ر سیسركه‌یه‌كی زۆر له ماڵه‌كه‌ت هه‌بێت.
د.ی