سبەی قۆناخی کۆتایی خولی بالەی عێراق بەڕێوەدەچێت

K24-هەولێر
دوای بەرێوەچوونی قۆناخی یەکەم و دووەمی خولی بالەی یانە نایابەکانی عێراق ، بڕیارە سبەی چوارشەمە قۆناخی کۆتایی پاڵەوانتیەکە لە شاری بەغدا بەڕێوەبچێت، لە کۆی 8 یانە 5 یانە بۆ قۆناخی کۆتایی سەرکەوتوون و 3 یانەش ماڵئاواییان لە پاڵەوانتیەکە کرد، ئەوانیش هەر یەک لە یانەکانی سناعە و ھەولێر و حەبانییە بوون، یارییەکان لە بەرواری 4/7 دەست پێدەکات تاوەکو 4/12 بەردەوام دەبێت و ھەریەک لە یانەکانی جەیش و شورتە و بەحری و غازی جنوب و پێشمەرگەی سلێمانی کێبرکێ لەسەر بەدەستھێنانی نازناوەکە دەکەن، لە کۆی 14 یاری کە کراوە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی خاوەنی زۆرترین خاڵ و بردنەوەیە و، ھەروەھا پێشەنگە لە ریزبەندییەکە بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کردووە لە گشت یارییەکاندا چاوەروان دەکرێت نازناوەکە بباتەوە.
ئامادەکردن: سۆلین سلێمان