به‌رپرسێكی پارتی: عه‌ره‌ب و توركمان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌ مه‌رج رازین

پارتی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كه‌ركووك له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ گفتوگۆدایه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/42c1b25f-866b-4584-909c-378d90180f80/KEekrkuk%20refrandom.ism/manifest

K24 - كه‌ركووك:

تا ئێستا روون نیيە ھاووڵاتیانی کەرکووك بەشداردەبن لەو راپرسییەی کە بڕیارە لەھەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت، پارێزگاری کەرکووکیش پشتگیری لەئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەکات و داوا دەکات ریفراندۆمەكە کەرکووکیش بگرێتەوە، بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت: "شاری کەرکووك لەچوارچێوەی ریفراۆندۆمەکەی کوردستاندا دەبێت".

ھاووڵاتیانی کەرکووك چاویان لەوەیە بەشداری لەو ڕاپرسییە بکەن کە بڕیارە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت بۆ سەربەخۆيی ئه‌نجام بدرێت، پارێزگاری شارەکەیش پێشنیار دەکات کەرکووك بەدۆخێکی تایبەتەوە بخرێتە سەر ھەرێمی کوردستان و لەم کاتەشدا باشترین چارەسەر بۆ کەرکووك، بەدابڕینييه‌تی لە بەغدا.

پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستی بە گفتوگۆکردن کردووە لەگەڵ پێکھاتەو نەتەوە جیاوازەکانی کەرکووك بۆ ئەوەی قایلیان بکات بەئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناوچەکانی مادەی سەدوچل، بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت؛ "پێکھاتەی عەرەب و تورکمان رازین بەئەنجامدانی ریفراندۆم و بەشداریش دەبن، بەڵام مەرجیان ھەیە".

ئەم پیاوە کە پێشوتر پارێزگاری کەرکووك بوو، سەرقاڵی نووسینەوەی پڕۆژەیەکە بۆ ئەوەی وەك رێگەچارەیەك بیخاتە بەردەم سەرکردایەتی سیاسی کورد، بەشێك لەو رێگه‌چارەیەش، گەڕانەوەیە بۆ بەندەکانی مادەی سەدوچل و داوا دەکات، کورد ئەو مادەیە بکاتە بناغەیەکی یاسای بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی لە شاره‌كه‌دا.

یەکێک لەبڕگەکانی مادەی سەدوچل ئەنجامدانی ریفراندۆمە، کورد ئومێدی بەجێبەجێکردنی ئەو مادەیە نەماوە، بۆیە دەیەوێت ھەنگاو بۆ دوایين بڕگەی ئەو مادەیە بنێت کە ئەنجامدانی ریفراندۆمە.