له ڤیه‌ننا په‌لاماری شاندی دانووستانكاری ئێران درا
K24 – هه‌ولێر:
له ڤیه‌ننا هێرشكرایه سه‌ر دیپلۆماتكاری ئێرانی، عه‌باس عێراقچی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئاژانسی "نور نیوز"ی سه‌ر به ئێران بڵاویكرده‌وه، هه‌وڵێكی په‌لاماردانی عێراقچی پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه، كه له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا له لایه‌ن نه‌یارانی ئێرانه‌وه له دژی رێكخرابوو.
باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له نه‌مسا داوای له پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته كردووه، له ئاست به‌رپرسیارێتی بن و سه‌لامه‌تی ئه‌و شانده‌ی ئێران بپارێزن، كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له دانووستانه‌كانی ئێران و ئه‌وروپا گه‌یشتووه‌ته ڤیه‌ننا.
عێراقچی، دوێنێ گه‌یشته نه‌مسا و بڕیاره به‌شداری له دانووستانی نێوان ئێران و وڵاتانی (رووسیا، چین، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا) بكات.